سۆنی 13, ئایار 2025

مۆبایلی Sony Xperia 1 VII چیپسێتی Snapdragon 8 Elite لەسەر جێگیر کراوە

سۆنی مۆبایلی نوێی Sony Xperia 1 VII نمایش کرد کە لە ڕووی دیزاینەوە لە نەوەی پێشووتری دەچێت. بە 3 ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت. بە هەمان شێوەی نەوەی پێشووتری، ڕوونمای درێژکۆڵەی 6.5 ئینجی و 3 کامێرا لە دواوەیدا و پاتری 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت، بەڵام چەندین گۆڕانکاری دیکەشی تێدا کراوە.

گۆڕانکاری لە کامێرای گۆشە فراواندا کراوە، هەستەوەری نوێی 1.56inch- Exmor RS لە خۆ دەگرێت کە 2.1 هێندەی نەوەی پێشووتر گەورەترە. هەروەها ڕووناکترە و کرانەوەکەی f/2.0 ـە.

بڕێکی زۆر لە تایبەتمەندی بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراو لە کامێراکاندا بوونی هەیە. دەرچەی 3.5ملم جاکی هەیە و بڕوانامەی IP68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە.

چیپسێتی Snapdragon 8 Elite لەسەر جێگیر کراوە و ڕوونماکەی %20 ڕووناکترە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی. پاترییەکەی 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 30 وات دەکات.

مۆبایلەکە 4 ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و 6 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانەی پێدەگات. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بریتییە لە £1,399/€1,499 بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Sony سۆنی
بۆچونی تۆ