ئای تێل 16, تشرینی یەکەم 2023

مۆبایلی itel A05s نمایش کرا

کۆمپانیای itel بە بێدەنگی نوێترین مۆبایلی لە زنجیرەی A لە هیندستان نمایش کرد.

ڕوونماکەی قەبارەی 6.6 ئینجە لە جۆری LCD و بە ڕوونی +HD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 60 هێرتز. پاترییەکەی قەبارەی 4,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 10 وات.

کار بە چیپسێتی Unisoc SC9863A دەکات و بە ڕامی 2 گێگابایت و بیرگەی 32 گێگابایت بەردەست دەبێت و پشتگیری لە SD card دەکات.

کامێرای سێڵفی 5 ڕوونی مێگاپیکسڵە و کامێرای سەرەکی بەشی دواوەش ڕوونی 5 مێگاپیکسڵە. هەستەوەری پەنجە مۆر لە بەشی پشتەوەی جێگیر کراوە.

نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بریتییە لە 78 دۆلار.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان ئایتێڵ Itel
بۆچونی تۆ