10
سامسۆنگ 3, كانونی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

سامسۆنگ ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی یەکەمین مۆبایلەکانی زنجیرەی Galaxy A 2020 ـی ئاشکراکرد

کاروانی ڕاگەیاندنی زنجیرە مۆبایلەکانی Galaxy A ـی ئەمساڵ بە کۆتا هاتن، ئێستا نۆرەی ڕاگەیاندنی زنجیرەیەک مۆبایلی نوێی Galaxy A 2020 ـە.

لە ڤیدیۆیەکی نوێی هەژماری لقی ڤێتنامی کۆمپانیای سامسۆنگ لە یوتیوب، کۆمپانیاکە ئاشکرای کرد کە لە ڕێکەوتی 12 ـی ئەم مانگەدا یەکەمین مۆبایلەکانی زنجیرەی Galaxy A 2020 بە ڕوونمای پڕاوپڕ و چاڵی ژێر ڕوونما و هەبوونی کامێرای پێشەوە لە بەشی ناوەڕاستی سەرەوەدا نمایش دەکرێن.

سامسۆنگ ئاشکرای نەکردووە کە ناوی تەواوەی مۆبایلە نوێیەکانی زنجیرەی Galaxy A ـی ئەم مانگە چی دەبن، بەڵام پێدەچێت ناویان Galaxy A51 و Galaxy A71 ببن.

ئەمانەی خوارەوە وێنە ڕێندەرەکانی مۆبایلەکانی Galaxy A51 و Galaxy A71 ـن کە لە مانگی ڕابردوودا بڵاوکرانەوە. وەکو دیارە، دیزاینی کامێرای پێشەوەیان، بە هەمان شێوەی ڤیدیۆ فەرمییەکەی کۆمپانیای سامسۆنگە.

هەفتەیەک ماوە بۆ ڕێکەوتە ئاشکراوەکەی سامسۆنگ، هەر بۆیە ڕەنگە زیاتر سەبارەت بە مۆبایلە نوێیەکانی سامسۆنگ ببیستین.

بۆچونی تۆ