رەقەکاڵا
16, تشرینی یەکەم 2023
یەکەمین دێسکتۆپ لە جیهاندا نمایش کرا کە خێرایی پرۆسێسەرەکەی دەگاتە 6.1 گێگاهێرتز

لەگەڵ نمایش کردنی زنجیرە پرۆسێسەری نەوەی چواردەیەمی ئێنتێڵ بۆ کۆمپیوتەری سەرمێز، ڕاستەوخۆ کۆمپانیاکان دەست دەکەن بۆ نوێکردنەوەی تایبەتمەندی کۆمپیوتەرە سەرمێزەکانیان. براندی Alienwareی کۆمپانیای Dell زنجیرە کۆمپیوتەری سەرمێزی Auroraی نوێکردەوە و بەرزترین مۆدێلی زنجیرەکە کە R16 ـیە بە نوێترین پرۆسێسەری ئێنتێڵی نەوەی چواردەیەم و دوو میمۆری UDIMM و Motherboard ـێکی دەستکاری کراو و چیپسێتی Intel Z690 دەتوانیت پرۆسێسەرەکەت ئۆڤەرکڵۆک بکەیت بۆ 6.1 گێگاهێرتز. ئەمە لە کاتێکدا بەرزترین خێرایی پرۆسێسەری نەوەی چواردەیەمی ئێنتێڵ خۆی 6.0 گێگاهێرتزە. بژاردەی گرافیک کاردەکان بۆ کۆمپیوتەرە سەرمێزەکە لە RTX 3050 ـەوە بۆ RTX 4090 دەست پێدەکات و بۆ ڕامیش لە 8 گێگابایت بۆ 64 گێگابایت و بیرگەش تاوەکو 4 تێرابایت بەردەستە.

نرخی دێسکتۆپەکە لە 2,200 دۆلارەوە دەستپێدەکات.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.