ئێنتێڵ
16, تشرینی یەکەم 2023
زنجیرە پرۆسێسەری نەوەی چواردەیەمی ئێنتێڵ بۆ کۆمپیوتەری سەرمێز نمایش کرا

بە فەرمی ئێنتێڵ نەوەی نوێی لە پرۆسێسەرەکانی بۆ کۆمپیوتەری سەرمێز نمایش کرد کە بە نەوەی چواردەیەم ناسراوە. بەهێزترین پرۆسێسەری نێو پرۆسێسەرە نوێیەکان Intel Core i9 14900K و Intel Core i9 14900KF ـە کە 24 ناووک و 32Threads لە خۆ دەگرن و خێرایی کۆتاییان دەکاتە 6 گێگاهێرتز بەمەش دەبنە خێراترین پرۆسێسەر لە جیهاندا. نرخی جۆری Intel Core i9 14900K بریتییە لە 589 دۆلار و جۆری Intel Core i9 14900KF بریتییە لە 564 دۆلار.

هەروەها ئێنتێڵ نەوەی نوێی لە زنجیرەی Core i7 نمایش کرد کە 20 ناووک و 28Threads لە خۆ دەگرن و بەرزترین خێراییان دەگاتە 5.6 گێگاهێرتز. جۆری Intel Core i7 14700K نرخی بریتییە لە 409 دۆلار و جۆری Intel Core i7 14700KF نرخی بریتییە لە 384 دۆلار. جۆری Intel Core i5 بە هەمان شێوە نوێکراوەتەوە و 14 ناووک و 20Threads لە خۆ دەگرن و خێرایی کۆتاییان دەگاتە 5.3 گێگاهێرتز. نرخی جۆری Intel Core i5 14600K بریتییە لە 319 دۆلار و جۆری Intel Core i5 14600KF بریتییە لە 294 دۆلار. ئێنتێڵ پرۆسێسەرە نوێیەکانی خۆی بە باشترین پرۆسێسەری سەرمێز ناودەبات.

هەروەها لە پاش نمایش کردنی پرۆسێسەرەکانی، توانای پرۆسێسەرەکانی بۆ کارپێکردنی چەند یارییەک و بەراورد پێکردنی بە پرۆسێسەرەکانی AMD بڵاو کردەوە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.