نەثینگ 5, ئازار 2024

براندی CMFی سەر بە کۆمپانیای Nothing دوو بەرهەمی نوێی نمایش کرد

ئەمڕۆ لە پاڵ نمایش کردنی مۆبایلی Nothing Phone 2a، کۆمپانیای Nothing لە ژێر ناوی براندی CMF دوو بەرهەمی نوێی نمایش کرد. بیستۆکێکی بێتەل بە ناوی CMF Buds و هێدفۆنێکی بێتەل کە دەکرێتە مل بە ناوی CMF Neckband Pro.

هێدفۆنی CMF Neckband Pro بڕوانامەی IP55ی هەیە و 5 مایک لە خۆ دەگرێت. تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو (ANC)ی هەیە کە بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراوە، هەروەها تایبەتمەندی کەمکردنەوەی ژاوەژاوی بای هەیە. پاتری هێدفۆنەکە بەرگەی 37 کاتژمێر کار کردن بە بێ کار کردنی تایبەتمەندی ANC و بەرگەی 23 کاتژمێر کار کردن دەگرێت بە کار کردنی تایبەتمەندییەکە. براندەکە دەڵێت 10 خوولەک بارگاوی کردنەوە توانای 18 کاتژمێر کار کردن بە هێدفۆنەکە دەبەخشێت.

بیستۆکی بێتەلی CMF Buds بڕوانامەی IP54ی هەیە و چوار مایکرۆفۆنی هەیە بۆ کوالێتییەکی بەرزی تەلەفۆن کردن. هەروەها تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو و لەبەری ژاوە ژاوی بای هەیە و پشتگیری لە Bluetooth 5.3 دەکات.

هێدفۆنی CMF Neckband Pro نرخی 24 دۆلار و بیستۆکی CMF Buds نرخی 30 دۆلار دەبێت.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان CMF Nothing نەسینگ
بۆچونی تۆ