هەواڵ
23, تشرینی یەکەم 2023
کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم وەڵامی کۆمسیۆنی پەیوەندی و میدیای عێراقی دەداتەوە

پاش ئەوەی کۆمسیۆنی پەیوەندی و میدیای عێراقی هەڕەشەی لە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم کرد بەهۆی پابەند نەبوون بە یاساکانی کۆمسیۆنەکە و بەسەرچوونی مۆڵەتی کۆمپانیاکە و قەرزار بوونی بڕە پارەیەکی زۆر، کۆمپانیاکە وەڵامی کۆمسیۆنەکە و چەند لایەنێکی دیکە دەداتەوە و ڕەتی دەکاتەوە پابەند نەبووبێت بە هەر بڕیارێک کە لە لایەن دامەزراوە فەرمییەکانی وڵاتەوە دەردەچن. هەروەها دەڵێت هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە بڕیار بدات بە داخستنی کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری پەیوەندییەکان کە زیاتر لە حەوت ملیۆن بەشداربووی هەیە. کۆمپانیاکە داوا لە جەنابی سەرۆکی حکومەتی عێراق و بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات کە لیژنەیەکی بێلایەن پێکبێنن بۆ بۆ بەدواداچوون بۆ ڕاستییەکان.
بەیاننامەی فەرمی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بۆ ڕای گشتی:
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.