ئەپڵ 6, تشرینی دووەم 2023

لە وەشانی iOS 17 دەتوانیت بزانیت ئۆتۆمبێلەکەت کێشەی چی هەیە


لە وەشانی iOS 17 ئەپڵ تایبەتمەندی Visual Look Up باشتر کردووە. تایبەتمەندییەکە زانیاریت پێ دەدات دەربارەی تەنەکانی نێو وێنەکانی مۆبایلەکەت. هەروەها ئێستا دەتوانێت ئەو هێمایانە بناسێتەوە کە لە دەشپوول (Dashboard)ـی ئۆتۆمبێلەکەت دەر دەکەوێت ڕێنماییت بکات بۆ چارەسەرکردنی.

دوای ئەوەی لە ڕێگەی تایبەتمەندییەکەوە هێماکانی ناو وێنەکەت بۆ دەستنیشان دەکات. ڕاستەوخۆ وەسفێکی کێشەکەت بۆ دەکات و بەستەرێکت بۆ پێشنیار دەکات بۆ چارەسەرکردنی.


بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکە ئەم هەنگاوانە جێ بەجێ بکە، ئەپی Photos بکەوە و وێنەی دەشپوول (Dashboard)ـی ئۆتۆمبێلەکەت هەڵبژێرە، دواتر لە بەشی ئامرازەکان (Toolbars) ئەم وێنۆچکەیە “i” دەردەکەوێت و پەنجەی لێ بدە و دواتر پەنجە لە Look Up Auto Symbol بدە و وەسفی هێماکانت بۆ دەکات کە دەرکەوتوون و بەستەرێکت بۆ پێشنیار دەکات بۆ چارەسەرکردنیان.

سەرچاوە 9to5Mac
تاگەکان Apple ئەپڵ iOS 17
بۆچونی تۆ