مۆبایل و تابلێت 14, نیسان 2020

مۆبایلەکانی OnePlus 8 و OnePlus 8 Pro بە پڕۆسێسەری Snapdragon 865 و ڕوونمای 120 هێرتزەوە ڕاگەیاندران

کەمێک بەر لە ئێستا، کۆمپانیای OnePlus ـی چینی مۆبایلەکانی OnePlus 8 و OnePlus 8 Pro ـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 865 و ڕوونمای 120 هێرتز و زیاترەوە ڕاگەیاندن.

لە ڕووی دیزاینەوە، بەشی پێشەوەی مۆبایلەکان جیاوازییان زۆرە بە بەراورد بە زنجیرە مۆبایلەکانی OnePlus 7 ـی پار ساڵ، چونکە کامێرا دەرکەوتەکەی خراوەتەوە ژێر ڕوونماکەی و لەسەر چاڵێکی بچکۆلانە جێگیر کراوە. وە لە پشتەوە، کامێراکانیان بە ڕیزکردنی ستوونی ماونەتەوە و بژاردەی نوێتری ڕەنگیان بۆ زیاد کراون.

ئەم زنجیرە مۆبایلە نوێیانەی OnePlus، بۆ هەوادارانی کۆمپانیاکە و تەنانەت خودی کۆمپانیاکەش کەمێک جیاوازتر و کارامەتر دەردەکەون، چونکە جۆرە پڕۆیەکەی وەکو یەکەمین مۆبایلی OnePlus پشتگیری لە بارگاویکردنی بێوایەر بە توانای 30 وات و هاوبەشیپێکردنی بارگە (شەحن) دەکات و خاوەن بڕوانامەی IP68 ـە بۆ بەرگەگرتن لە بەرانبەر تۆز و ئاو.

OnePlus 8 Pro

هەر وەک لە ناوەکەی دیارە، پڕۆ، ئاست بەرزترینی زنجیرەکەیە. خاوەن ڕوونمایەکی گەورەیە بە قەبارەی 6.78 ئینج لە جۆری Fluid AMOLED بە ڕوونی +QHD و بەرزترین تێکڕای نوێبوونەوەی ڕوونماکەی دەگات بە 120 هێرتز. لە ژێر ڕوونماکەیدا، چاڵی ژێر ڕوونما و هەستەوەری پەنجەمۆر بوونیان هەن، کە کامێرایەکی 16 مێگاپێکسڵی لەسەر چاڵی ژێر ڕوونماکەی جێگیر کراوە. ڕوونماکەی پشتگیری لە تایبەتمەندی +HDR10 دەکات بۆ نیشاندانی ڕەنگەکان بە شێوەیەکی باشتر و خاوەن تایبەتمەندی MEMC ـە، کە خێرایی تێکڕای نوێبوونەوە لە کاتی سەیرکردنی ڤیدیۆکاندا خۆڕاگر دەکات.

لە پشتەوە خاوەن 4 دانە کامێرای کارامەیە بە ڕوونییەکانی 48 و 8 و 48 و 5 مێگاپێکسڵ. کامێراکانی لە جۆرەکانی Wide و Telephoto و Ultra Wide و Depth ـن، توانایان هەن ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K و 60fps تۆمار بکەن بە یارمەتی تەکنەلۆژیای Single Shot 3-HDR. جێگای باسکردنە کامێرا سەرەکییەکەی خاوەن هەستەوەری کارامەی Sony IMX689 ـە. هەروەها توانستی کامێراکانی مۆبایلەکە بۆ چرکاندنی وێنە لە شەودا زۆر باشتر کراوە، ئەمە بەراوردی وێنەیەکی چرکێندراوی مۆبایلەکەیە لە شەودا بە بەراورد بە iPhone 11 Pro Max:

لە ناوەوە، OnePlus 8 Pro بە پڕۆسێسەری Snapdragon 865 بەهێز کراوە و جۆری ڕامەکەی گۆڕدراوە بە LPDDR5، کە ئەمەش وای لێ دەکات پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G بکات و خێرایشی بە ڕێژەی 30% زیاد بکات و بە ڕێژەی 20% کەمتر وزە بەفیڕۆ بدات بە بەراورد بە زنجیرە مۆبایلەکانی OnePlus 7.

خاوەن ڕامی 8 و 12 گێگابایتی و بیرگەی 128 و 256 گێگابایتییە، هەروەها خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,510 ملی ئەمپێر، کە پشتگیری لە بارگاویکردنی خێرای بە وایەر و بێ وایەر بە توانای 30 وات دەکات. لە هەمووی جیاوازتر، بۆ یەکەمجار مۆبایلەکە پشتگیری لە هاوبەشیپێکردنی بارگە (شەحن) دەکات لەگەڵ ئامێرەکانی دیکە بە نزیککردنەوەی ئامێرەکان لە پشتەوەی مۆبایلەکە. بە بارگاویکردنی بە وایەر، پاتری مۆبایلەکە لە 0% تاوەکو 50% بە ماوەی 23 خولەک پڕ دەبێت و بە بێوایەر بە 30 خولەک پڕ دەبێت.

مۆبایلی OnePlus 8 Pro پشتگیری لە ڕایەڵەی نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات بە هەبوونی sub-6GHz، هەروەها خاوەن تەکنەلۆژیای Wi-Fi 6 ـە بە خێرایی تاوەکو 9.6 گێگابت/چرکە، خێراتر لە هەموو مۆدیەمێکی دیکەی 5G.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی OnePlus 8 Pro:

  • ڕوونما
    • قەبارە: 6.78 ئینج.
    • جۆر: Fluid AMOLED.
    • وردی نیشاندان: 1440 بە 3168 پێکسڵ.
    • خێرایی: 120 هێرتز
  • دیزاین
    • نۆچ: نییە.
    • چاڵی ژێر ڕوونما: هەیە.
  • پڕۆسێسەر: (+Qualcomm Snapdragon 865 (7 nm.
  • گرافیک: Adreno 650.
  • ڕام: 8 و 12 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 و 256 گێگابایت.
  • ئەستووری: 8.5 میلیمەتر.
  • کێش: 199 گرام.
  • پاتری: 4,510 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: تەکنەلۆژیای بارگاویکردنەوەی بە وایەر و بێوایەری خێرا بە توانای 30 وات.
  • کامێرای پشتەوە
    • سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8 و لە جۆری Wide.
    • دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Telephoto.
    • سێیەم: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری Ultra Wide.
    • چوارەم: 5 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Depth.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی):
    • سەرەکی: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.5 لە جۆری Wide.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما و لاتەنیشت. 
  • دەرچە: USB-C.
  • ڕایەڵە: 5G – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
    • تایبەتمەندی NFC: هەیە.
    • تایبەتمەندی Radio: نییە.
  • سیمکارت: دووانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: سەوز – مۆر – ڕەش.
  • سیستەمی کارپێکەر: ڕووکاری OxygenOS 10.0 (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
  • حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
  • ڕێکەوتی بەردەستبوون: 21 ـی نیسان لە ئەوروپا و 29 ـی نیسان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
  • نرخ: دەستپێدەکات لە 899$.

OnePlus 8

مۆبایلی OnePlus 8 بچووکترە و خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.55 ئینج بە ڕوونی +1080p و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز. خاوەن چاڵ و هەستەوەری پەنجەمۆرە لە ژێر ڕوونماکەی، کامێرایەکی بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ لەسەر چاڵی ژێر ڕوونماکەیدا جێگیر کراوە. ڕوونماکەی پشتگیری لە +HDR10 دەکات بۆ نیشاندانی ڕەنگەکان بە شێوەیەکی باشتر.

لە پشتەوە، خاوەن 3 دانە کامێرایە بە ڕوونییەکانی 48 و 16 و 2 مێگاپێکسڵ. خاوەن هەستەوەری IMX586 ـە و پشتگیری لە تایبەتمەندی OIS+EIS بۆ باشتر تۆمارکردنی ڤیدیۆیەکان دەکات.

بە هەمان شێوەی برا گەورەکەی، بە پڕۆسێسەری Snapdragon 865 بەهێز کراوە و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات، وە خاوەن ڕامی 8 و 12 گێگابایتی و بیرگەی ناوەکی 128 و 256 گێگابایتییە، ڕامەکەی کەمێک خاوترە و لە جۆری LPDDR4X ـە. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,300 ملی ئەمپێر و بە پشتگیری لە بارگاویکردنی بە وایەری خێرا بە توانای 30 وات، بەڵام پشتگیری لە بارگاویکردنی بێوایەر ناکات.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی OnePlus 8:

  • ڕوونما
    • قەبارە: 6.55 ئینج.
    • جۆر: Fluid AMOLED.
    • وردی نیشاندان:1080 بە 2400 پێکسڵ.
    • خێرایی: 90 هێرتز
  • دیزاین
    • نۆچ: نییە.
    • چاڵی ژێر ڕوونما: هەیە.
  • پڕۆسێسەر: (+Qualcomm Snapdragon 865 (7 nm.
  • گرافیک: Adreno 650.
  • ڕام: 8 و 12 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 و 256 گێگابایت.
  • ئەستووری: 8 میلیمەتر.
  • کێش: 180 گرام.
  • پاتری: 4,300 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: تەکنەلۆژیای بارگاویکردنەوەی بە وایەری خێرا بە توانای 30 وات.
  • کامێرای پشتەوە
    • سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8 و لە جۆری Wide.
    • دووەم: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری Ultra Wide.
    • چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Macro.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی):
    • سەرەکی: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0 لە جۆری Wide.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما و لاتەنیشت. 
  • دەرچە: USB-C.
  • ڕایەڵە: 5G – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
    • تایبەتمەندی NFC: هەیە.
    • تایبەتمەندی Radio: نییە.
  • سیمکارت: دووانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: ڕەش – سەوز – شەبەقی ئەستێرەیی – زیوی.
  • سیستەمی کارپێکەر: ڕووکاری OxygenOS 10.0 (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
  • حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
  • ڕێکەوتی بەردەستبوون: 21 ـی نیسان لە ئەوروپا و 29 ـی نیسان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
  • نرخ: دەستپێدەکات لە 699$.

نرخەکان

  • مۆبایلی OnePlus 8:
    • ڕامی 8 گێگابایتی و بیرگەی 128 گێگابایتی: 699$.
    • ڕامی 12 گێگابایتی و بیرگەی 256 گێگابایتی: 799$.
  • مۆبایلی OnePlus 8 Pro:
    • ڕامی 8 گێگابایتی و بیرگەی 128 گێگابایتی: 899$.
    • ڕامی 12 گێگابایتی و بیرگەی 256 گێگابایتی: 999$.

مۆبایلەکان لە ڕێکەوتی 21 ـی ئەم مانگە لە بازاڕەکانی ئەوروپا و لە 29 ـی هەمان مانگ لە بازاڕەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەست دەکرێن بۆ کڕین. ڕێکەوتی بەردەستکردنیان لە بازاڕی وڵاتانی دیکەدا ئاشکرا نەکراوە.

بۆچونی تۆ