ئەپڵ
9, ئەیلوول 2024
کاتژمێری Apple Watch Series 10 بە ڕوونمای گەورەتر و لاشەیەکی تەنکتر نمایش کرا

ئەمشەو نەوەی نوێی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch Series 10 نمایش کرا لەلایەن ئەپڵەوە. ڕوونماکەی %40 ڕووناکترە و لە جۆری OLED و هەروەها لە کاتژمێری Apple Watch Ultra 2 گەورەترە.

کاتژمێرەکە تەنها 9.7 ملم ئەستوورە، کە ئەمەش وای لێ دەکات بە ڕێژەی %10 لە نەوەی پێشووتری تەنکتر و سووکەڵەتر بێت. بە هەردوو قەبارەی 42 ملم و 46 ملم بەردەست دەبێت.
چیپسێتی S10 SiP لەسەر جێگیر کراوە، هەروەها بەرگەی 50 مەتر لە ژێر ئاو دەگرێت و %80 پاترییەکەی تەنها لە 30 خولەکدا بارگاوی دەبێتەوە و بەرگەی 18 کاتژمێر لە کار کردن دەگرێت.

هەروەها بڵندگۆکانی بچووکتر کراون کە ئەمەش یارمەتی دەر دەبێت لە زیاد کردنی تەمەنی پاترییەکەی، هەروەها بۆ یەکەم جار دەتوانیت بڵندگۆکان بۆ کار پێکردنی ناوەڕۆکی دەنگی وەک، میوزیک و پۆدکاست بەکار بهێنیت.
جۆرێکی تایبەتی کاتژمێرەکەش بەردەست دەبێت کە لە تیتانیۆم پێکهاتووە و کێشی بە ڕێژەی %20 سووکەڵەترە لە نەوەی پێشووتری.
نرخی بۆ جۆری GPS بریتییە لە 399 دۆلار و بۆ جۆری Cellular بریتییە لە 499 دۆلار. هەروەها نرخی وەشانی تیتانیۆمی کاتژمێرەکە بریتییە لە 699 دۆلار.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.