10
ئای ئۆ ئێس 7, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

ئەپڵ وەشانی iOS 13.2.2 ـی بە چارەسەرکردنی کێشەی کەمبوونەوەی ڕامەوە بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەستکرد

چەند ڕۆژێکی کەم دەبێت کە ئەپڵ وەشانی iOS 13.2 ـی بەردەست کردبوو، بەڵام لێشاوی ڕەخنەی بەکارهێنەران وای لە ئەپڵ کرد کە بە زوویی کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی کەمکردنەوەی ڕێژەی بیرگەی ڕام بکات و وەشانێکی نوێ بەردەست بکات.

کەمێک بەر لە ئێستا، ئەپڵ وەشانی iOS 13.2.2 ـی بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپۆدەکان بەردەستکرد، قەبارەی 118 مێگابایتە بۆ iPhone X و بۆ ئایفۆنە نوێ و کۆنەکانی دیکە قەبارەی زیاتر و کەمترە. هەروەها وەشانی iPadOS 13.2.2 ـیشی بۆ بەکارهێنەرانی ئایپادەکان بەردەستکرد. گرنگترین گۆڕانکاری وەشانی نوێی iOS 13.2.2 بریتییە لە چارەسەرکردنی کێشەی کەمکردنەوەی ڕێژەی بیرگەی ڕام، کە وای لە ئەپەکان دەکرد بە زوویی زانیارییە کاتییەکان لە دەست بدەن لە دوای گەڕاندنەوە بۆ سەریان بە مەبەستی بەکارهێنان.

ئەگەر دەتەوێت بزانیت کە وەشانی iOS 13.2.1 لەو نێوانەدا چی لێ بەسەرهات، لە ڕاستیدا هەفتەی ڕابردوو بە تەنها بۆ بڵندگۆی HomePod بەردەستکرا، بەو هۆیەی وەشانی iOS 13.2 لە ئامێرەکە ببوە هۆکاری لەکارخستنی هەندێک تایبەتمەندی.

گرنگترین گۆڕانکارییەکانی وەشانی نوێی iOS 13.2.2:

  • چارەسەرکردنی کێشەی داخستنەوەی ئەپەکان لە ماوەیەکی کەمدا لە پاشبەند (کێشەی بیرگەی ڕام).
  • چارەسەرکردنی کێشەیەک کە دەبووە هۆی لەکارخستنی نیشانەی پەیوەندی لە دوای تەلەفۆن کردن.
  • چارەسەرکردنی کێشەی دەرنەکەوتنی Mobile Data لە هەندێک کاتدا.
  • چارەسەرکردنی کێشەی وەڵامدانەوەی S/MIME ـە بە کۆد کراوەکان لە کاتی ئاڵوگۆڕکردنیاندا.
  • چارەسەرکردنی هەندێک کەلێنی ئاسایشی وێبگەڕی Safari.
  • چارەسەرکردنی کێشەی پچڕپچر بوونی بارگاویکردنەوە لە ڕێگەی ئامێرەکانی YubiKey ـەوە.

وەشانی تاقیکاری iOS 13.3 لەم هەفتەیەدا بەردەستکرا، هەر بۆیە چاوەڕوان دەکرێت وەشانی iOS 13.3 ببێتە وەشانی گشتی داهاتووی iOS.

چۆنیەتی نوێکردنەوەی وەشان لە iOS:

  • کردنەوەی ئەپی Settings
  • کردنەوەی بەشی General
  • کردنەوەی بەشی Software Update
  • کرتە کردن لە Download and install

تێبینی بۆ نوێکردنەوەی وەشان:

  • پێویستە وزەی پاتری ئامێرەکەت لە 50% زیاتر بێت.
  • پێویستت بە ئینتەرنێتی وایفای هەیە بۆ نوێکردنەوەی وەشان.
بۆچونی تۆ