ئۆپۆ 9, كانونی یه‌كه‌م 2019

کۆمپانیای Oppo دیزاینی مۆبایلەکانی Reno3 و Reno3 Pro ـی ئاشکراکرد

لە مێژە دەزانین کە کۆمپانیای Oppo لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی نەوەی سێیەم لە زنجیرە مۆبایلی Reno بە ناوی Reno3 ـەوە، بەڵام ئەوەی تاوەکو ئێستا کۆمپانیاکە ئاشکرای نەکردووە، ڕێکەوتی ڕاگەیاندنیەتی.

کۆمپانیای Oppo ژمارەیەک وێنەی مۆبایلەکانی Reno3 و Reno3 Pro ـی بڵاوکردەوە و تێیاندا دیزاینی مۆبایلەکان ئاشکرا بوون. دەردەکەوێت کە هەردوو مۆبایلەکە لە پشتەوە خاوەن 4 دانە کامێرای ئاست بەرز دەبن و مۆبایلی Reno3 لە پێشەوە خاوەن نۆچی دڵۆپەیی دەبێت، لە کاتێکدا کە مۆبایلی Reno3 Pro خاوەن چاڵی ژێر ڕوونما دەبێت بۆ جێگرکردنی کامێرای پێشەوە.

هەروەها کۆمپانیای Oppo ئاشکرای کردووە کە مۆبایلی Reno3 Pro پڕۆسێسەری Snapdragon 765G ـی لەسەر جێگیر دەبێت و بەم هۆیەشەوە پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات، هەروەها ئەستووری 7.7 میلیمەتر دەبێت و کێشیشی تەنها 171 گرام دەبێت. تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Reno3 تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراون، بەڵام لە ڤیدیۆیەکی دزەپێکراودا دەرکەوت کە خاوەن ڕوونمای جۆری LCD دەبێت.

بەڕێوەبەری مارکێتی جیهانی کۆمپانیای Oppo لە هەژماری خۆی لە تویتەر ڤیدیۆیەکی مۆبایلی Reno3 Pro ـی بڵاو کردۆتەوە، لە ڤیدیۆکەدا ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی ئاشکرا بووە و لە 26 ـی ئەم مانگەدا ڕوودەدات. خۆشحاڵانە، وا دیارە 15 ڕۆژی ماوە تاوەکو ڕابگەیەندرێن.

https://twitter.com/BrianShenYiRen/status/1203878296246611968?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1203878296246611968&ref_url=https%3A%2F%2Fwww.gsmarena.com%2Foppo_gives_a_sneak_peek_of_the_reno3_lineup_pro_version_to_have_5g-news-40472.php

بۆچونی تۆ