هەواڵ 16, کانوونی یەکەم 2023

یاری The Last of Us ONLINE بڵاو ناکرێتەوە

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ستۆدیۆی Naughty Dog ڕایگەیاند کە کاردکردن لەسەر یاری The Last of Us ONLINE ڕاگرتووە و یارییەکە بڵاو ناکرێتەوە. هەروەها ستودیۆکە ڕایگەیاند کە یارییەکە لە پێش بڵاو بوونەوەی بەشی دووەمی یاری The Last of Us لە قۆناغی پێش بەرهەم هێنان (pre-production) بووە.
ستودیۆکە ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەگەر یارییەکەیان بڵاوکردایەتەوە، ئەوا دەبوو هەموو تیمەکەیان بۆ یارییەکە تەرخان بکەن بۆ دروستکردنی ناوەڕۆکی نوێی و نوێکاری بە شێویەکی بەردەوام، ئەمەش کاری دەکردە سەر ئەوەی کە نەتوانن بە تەواوی سەرقاڵی پەرەپێدانی یارییە چیرۆکییەکانی دیکە ببن.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ