ئای ئۆ ئێس 19, شوبات 2020

مایکرۆسۆفت ئەپی Office ـی بۆ iOS و Android بەردەستکرد

ئەمڕۆ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئەپی نوێی Office ـی تایبەت بە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و Android بەردەستکرد. ئەپەکە کۆکراوەی ئەپەکانی Word و Excel و PowerPoint ـە و لەمەودوا ئەپە ناوبراوەکان لە نێو یەک ئەپدان. بۆ یەکەمجار ئەپەکە لە مانگی 11 ـی ساڵی ڕابردوودا بە شێوەی تاقیکاری بەردەستکرا، ئێستا بەردەستە بۆ هەمووان بۆ داگرتن.

لە ئەپە نوێیەکەدا، مایکرۆسۆفت بە چڕی جەختی لەسەر کۆکردنەوەی ئەپەکانی Word و Excel و PowerPoint و درووستکردنی کرداری خێرای بۆیان کردۆتەوە، تاوەکو بە ئاسانی کردارەکان ئەنجام بدرێن. ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێت کە لە ئەپەکەدا هەریەکە لە کردارەکانی ئاڵوگۆڕکردنی خێرای بەڵگەنامەییەکان، سکان کردنی PDF ـەکان، چرکاندنی وێنەی تەختەسپی و نووسینەکان ئەنجام دەدرێن.

لە پاڵ هەبوونی ئەو تایبەتمەندییە گرنگانەدا، تەنانەت ئەپەکە خاوەن تایبەتمەندی Word dictation دەبێت و توانای دەبێت لە ڕێگەی قسەوە، وشەکانت بۆ بنووسێت.

یەکێک لەو تایبەتمەندییانەی ئەپەکە کە پێویستە ئاماژەی پێ بدەین، درووستکردنی پێشکەشکراوی PowerPoint ـە بە شێوەی خودکارانە لە ڕێگەی نووسینی دەقەکان، بە بێ ئەوەی پێویست بکات خۆت دەقەکان بکەیتە سەر پێشکەشکراوەکان. هاوکات لە ئەپەکەدا دەتوانرێت بە خێرایی و بە ئاسانی خشتەکانی Excel دەستکاری بکرێن.

ئەو سێ تایبەتمەندییانەی کۆتایی لە سەرەتادا لە ئەپەکەدا بەردەست نابن و لە چەند مانگی داهاتوودا بەردەست دەبن.

ئێستا ئەپی Office بەردەستە بۆ داگرتن بە نرخی خۆڕایی بۆ سیستەمەکانی iOS و Android. لە ئێستادا بۆ ژمارەیەکی سنووردار لە تابلێتەکان بەردەستە و بەم نزیکانە بۆ هەموو تابلێتەکان بەردەست دەکرێت. لە ڕێگەی دوگمەکانی خوارەوە، ئەپەکە بۆ ئامێرەکەت دابگرە.

  • Microsoft Office
    دابەزاندن
  • Microsoft Office
    دابەزاندن
  • سەرچاوە The Verge
    بۆچونی تۆ