شاومی
4, شوبات 2020
مۆبایلی Poco X2 بە کامێرای 64 مێگاپێکسڵی و ڕوونمای 120 هێرتز و نرخی 225$ ـەوە ڕاگەیاندرا

لە دوای ئەوەی لە ساڵی 2018 ـەدا کۆمپانیای شاومی لە ژێر ناوی Poco ـدا مۆبایلی ئاست بەرزی Poco F1 ـی بە نرخی تەنها 300$ ـەوە ڕاگەیاند، Poco دووەمین مۆبایلی بە نرخێکی کەمتر و تایبەتمەندی زۆر بەرزترەوە ڕاگەیاند.
مۆبایلە نوێیەکەی Poco ناوی Poco X2 ـە. لە ڕاستیدا، براند کردنەوەی مۆبایلی Redmi K30 ـە و لە دیزاین و زۆرینەی تایبەتمەندییەکاندا هاوشێوەی Redmi K30 ـە. مۆبایلی Poco X2 خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.67 ئینج لە جۆری LCD بە ڕوونی +FullHD و خێرایی 120 هێرتز. لە بەشی ڕاستی سەرەوەی ڕوونماکەی خاوەن 2 دانە کامێرایە بە ڕوونییەکانی 20 و 2 مێگاپێکسڵ. لە پشتەوەش خاوەن 4 دانە کامێرایە بە ڕوونییەکانی 64 و 8 و 2 و 2 مێگاپێکسڵ بە هەبوونی هەستەوەری Sony IMX686.

لە ناوەوە، پڕۆسێسەری Snapdragon 730G ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامی 6 و 8 گێگابایت و بیرگەی 64 و 128 و 256 گێگابایتییە. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,500 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات بە توانای 27 وات. خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە لە لاتەنیشتەوە.
سوپاس بۆ تەکنەلۆژیای liquid cool، توانای هەیە بە ڕێژەی 300% خێراتر مۆبایلەکە سارد بکاتەوە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Poco X2:
- ڕوونما: قەبارە: 6.67 ئینج. جۆر: LCD. وردی نیشاندان: 1080 بە 2400 پێکسڵ.
- دیزاین: نۆچ: نییە. چاڵی ژێر ڕوونما: هەیە.
- پڕۆسێسەر: Qualcomm Snapdragon 730G.
- گرافیک: Adreno 618.
- ڕام: 6 و 8 گێگابایت.
- بیرگە: 64 و 128 و 256 گێگابایت.
- ئەستووری: 8.8 میلیمەتر.
- کێش: 208 گرام.
- پاتری: 4,500 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 27 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 64 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.9 و لە جۆری Wide. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری Telephoto. سێیەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری macro. چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری هەستەوەری قوڵی.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): سەرەکی: 20 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0 لە جۆری Wide. دووەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 لە جۆری هەستەوەری قوڵی.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت.
- دەرچە: USB-C – بیستۆک.
- ڕایەڵە: LTE – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0. تایبەتمەندی NFC: هەیە. تایبەتمەندی Radio: هەیە.
- سیمکارت: دووانە سیمکارت.
- ڕەنگ: شین – پەمەیی – سوور.
- سیستەمی کارپێکەر: MIUI 11 (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
- حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
- نرخ: دەست پێدەکات لە 225$.
نرخەکان
- ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایت: 225$.
- ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت: 240$.
- ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت: 280$.
مۆبایلی Poco X2 لە ڕێکەوتی 11 ـی ئەم مانگەدا لە بازاڕەکانی هیندستان بەردەست دەکرێت. ڕێکەوتی بەردەستکردنی بۆ ناوچەکانی دیکەی جیهان نەزاندراوە.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.