رەقەکاڵا 29, کانوونی یەکەم 2023

بەفەرمی Honor MagicBook X14 و X16 بە پڕۆسێسەری intel core i5-13420H نمایش کرا

کۆمپانیای ئۆنەر نوێترین لاپتۆپەکانی MagicBook بە پرۆسێسەرەکانی نەوەی سێزدەهەم نمایش کرد. لاپتۆپەکان تەنها قەبارەی ڕوونماکانیان جیاوازی هەیە. ڕوونماکانیان لە جۆری IPS و بە ڕەهەندی 16:10 و ڕووناکییان تاکو 300 نیتە و پشتگیری لە sRGB دەکات.

Magicbook X16بە بژاردەی پڕۆسێسەری intel core i5-13420H بەردەست دەبن. هەروەها پاترییەکانیان قەبارەی 60Whr بە بارگاوی کەرەوەی 65 وات. ئۆنەر دەڵێت لاپتۆپەکان بەرگەی 11 کاتژمێر لە کارپێکردنی ڤیدیۆ و 10 کاتژمێر کاری ئۆفیس دەگرێت.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان ئۆنەر Honor
بۆچونی تۆ