10
گووگڵ 8, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

پەڕەی سەرەکی YouTube نوێکرایەوە و لەمەودوا بەرگەکان گەورەتر و ڤیدیۆکان کەمتر دەردەکەون

لە دوێنێوە کۆمپانیای YouTube دەستیکردووە بە نوێکردنەوەی پەڕەی سەرەکی تۆڕەکەی، بە مەبەستی نیشاندانی بەرگی ڤیدیۆکان بە قەبارەیەکی گەورەتر.

لە دیزاینە نوێیەکەی YouTube ـدا، لەمەودوا بەرگی ڤیدیۆکان لە پەڕەی سەرەکیدا بە قەبارەیەکی گەورەترەوە دەردەکەون، لە بەرامبەر ئەمەشدا، چیدیکە وەکو پێشتر ڤیدیۆی زیاتر لە پەڕەی سەرەکیدا دەرناکەون و ژمارەکە کەمکراوەتەوە. گەورەکردنی قەبارەی ڤیدیۆکان قەبارەیەکی زیاتری پەڕە دەگرن، هەروەها یارمەتی درووستکەرانی ڤیدیۆکان دەدات تاوەکو سەردێڕی درێژتر بۆ ڤیدیۆکانیان بەکاربهێنن. 

بە هۆی ئەوەی لەم دیزاینە نوێیەدا ژمارەی ڤیدیۆ دەرکەوتووەکان لە پەڕەی سەرەکیدا کەمکراونەتەوە، چیدیکە ڤیدیۆ تایبەتەکانی چەشنەکانی News و Music لە پەڕە سەرەکییەکەی تۆڕەکەدا بەدیار ناکەون.

لە هەمان کاتدا، تایبەتمەندییە هەبووەکانی پەڕەی سەرەکی تۆڕەکە باشتر کراون و دەتوانرێت بە خستنە سەری کەرسەر (Cursor) بۆ ڤیدیۆکان، دەستت بگات بە بژاردەکانی “زیادکردن بۆ دواتر” یاخود “زیادکردن بۆ ڕیزبەند”.

تایبەتمەندی وەستاندنی چەشنی دیاریکراو بۆ ڤیدیۆکان، تایبەتمەندییەکی نوێیە لەگەڵ زیادکردنی دیزاینە نوێیەکەدا زیادکرا. ئەم تایبەتمەندییە پێشووتر لە مۆبایلەکاندا بوونی هەبوو.

لە دوێنێوە کۆمپانیاکە دەستیکردووە بە ڕەوانەکردنی ڕووکارە نوێیەکە بۆ بەکارهێنەران، هەر بۆیە چاوەڕێ بکە ئەگەر تاوەکو ئێستا پێت نەگەیشتووە، بەمنزیکانە بەدەست هەمووان دەگات.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ