هەواڵ 17, كانونی یه‌كه‌م 2019

مانگی داهاتوو وەنپڵەس کۆنگرەیەکی تایبەت لە ژێر ناوی OnePlus Concept One ئەنجام دەدات

لە هەفتەی ڕابردوودا، کۆمپانیای وەنپڵەس بانگهێشتنامەی تایبەتی بۆ ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران نارد بە مەبەستی ئامادەبوونیان لە بۆنەیەکی تایبەتدا لە شاری لاس ڤێگاسی ویلایەتی نیڤادای ئەمریکا لە مانگی داهاتوودا و لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی بۆنەی CES 2020. کۆمپانیا چینییەکە بە فەرمی ئەنجامدانی بۆنەکەی پشتڕاست کردەوە.

کۆمپانیای وەنپڵەس ڕایگەیاند لە ڕێکەوتی 7 ـی مانگی 1 ـی ساڵی داهاتوودا، بۆنەیەکی تایبەت لە ژێر ناوی OnePlus Concept One ـدا لە شاری لاس ڤێگاسی ویلایەتی نیڤادای ئەمریکا و لە میانەی بەڕێوەچوونی بۆنەی CES 2020 ـدا ئەنجام دەدات. کۆمپانیا چینییەکە ئاشکرای نەکردووە کە لە بۆنەکەدا چ شتێک نمایش دەکرێت. بە هەرحاڵ، بە پێی ئەوەی بۆنەکە ناوی Concept ـە، وا دیارە نموونەی دیزاینی ژمارەیەک بەرهەمی داهاتووی کۆمپانیاکە ئاشکرا دەکرێت، ئیدی چی مۆبایل، تەلەفزیۆن یاخود بیستۆکی بێوایەر بێت.

هێشتا نزیکەی 3 هەفتە ماوە بۆ دەستپێکردنی کۆنگرەی CES 2020. وا بڕیارە کۆنگرەکە لە ڕێکەوتی 7 ـی مانگی 1 ـی ساڵی داهاتوودا دەست پێبکات و ماوەی 3 ڕۆژ بخایەنێت.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ