ئێڵ جی 10, کانوونی دووەم 2024

تەلەڤزیۆنە نوێیەکەی ئێڵ جی، ڕوونە، OLED و بێ وایەرە

بە شێوەیەکی گشتی کۆمپانیای LG ساڵانە لە کۆنگرەی CES تەلەڤزیۆنی تەخت نمایش دەکات، بەڵام ئەمساڵ کۆمپانیاکە بۆ یەکەم جار شتێکی تەواو جیاوازی نمایش کرد، تەلەڤزیۆنی OLED T کە بێ وایەر و ڕوون (شەفاف)ـە و ڕوونی 4K.
LG OLED Tتەلەڤزیۆنەکە پرۆسێسەری Alpha 11 لەسەر جێگیر کراوە، کە چوار هێندە خێراترە بەراورد بە نەوەی پێشووتری. هەروەها بە ڕێژەی %70 لە گرافیک و %30 لە خێرای پرۆسێسکردن باشترە. تەلەڤزیۆنەکە بە بۆکسێکەوە پەیوەست دەکرێت کە پێی دەوترێت Zero Connect Box، وێنە و دەنگ و ڕەنگی لێوە وەردەگرێت، هەروەها کۆنسوڵ و ئامێرەکانی دیکەش بەو بۆکسەوە پەیوەست دەکرێت لە بری ئەوەی پەیوەستی خوودی تەلەڤزیۆنەکەی بکەیت. ئێڵ جی نرخی ئاشکرا نەکرد، بەڵام وا بڕیارە لە ئەمساڵدا دەست بۆ فرۆشتنی بکرێت.

سەرچاوە Engadget
بۆچونی تۆ