رەقەکاڵا
10, کانوونی دووەم 2024
لاپتۆپی ThinkBook Plus Gen 5 بە بوونی دوو چیپسێتەوە لە کۆنگرەی CES 2024 نمایش کرا
لاپتۆپە 2in1 دەتوانین بە چەند شێوازێک بەکاربهێنین، بەڵام لەگەڵ لاپتۆپی ThinkBook Plus Gen 5 کە یەکێکە لە سەیرترین بەرهەمەکان لە کۆنگرەی CES 2024 نمایش کرابێت دەتوانی زۆر زیاتری لەگەڵدا ئەنجام بدەیت. دەتوانیت بە تەواو ڕوونماکە لە لاشەی لاپتۆپەکە جیا بکەیتەوە و وەکو تابلێتێکی ویندۆز یان ئەندرۆید بەکاری بهێنیت، یاخود وەکو Mini Desktop بەکاری بهێنیت و ڕوونماکەی لەسەر ڕاگر (Dock) تایبەت بە خۆی جێگیر بکەیت.
ئەوەی سەیرە کە لاپتۆپەکە پرۆسێسەرەکەی جیاوازە لەگەڵ ڕوونماکەی. خوودی لاپتۆپەکە پرۆسێسەری Intel Ultra 7 لەسەر جێگیر کراوە و تاکو ڕامی 32 گێگابات و بیرگەی 1 تێرابایت بەردەست دەبێت. پشتگیری لە Wi-Fi 6e و پاترییەکی 75Whr لە خۆ دەگرێت.
هەرچی ڕوونماکەیە، ڕوونی 2.8K و قەبارەی 14 ئینجە و لە جۆری OLED و پشتگیری پێنووسی زیرەک دەکات. چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە و بە ڕامی 12 گێگابایت بەردەست دەبێت. هەروەها پاترییەکەی قەبارەی 32Whr. دوو کامێرا بە ڕوونی 13 و 5 مێگاپیسکڵ لە خۆ دەگرێت. هەروەها دەرچەی USB-C و Thunderbolt 4 و جاک هەیە. نرخی دەستپێکی لاپتۆپەکە بریتییە لە 1,999 دۆلار و لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ بەردەست دەبێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.