ئامێرە هەمەجۆرەکان 12, کانوونی دووەم 2024

Xreal چاویلکەیەکی نوێی ARـی بۆ ڕکابەریکردنی Apple Vision Pro نمایش کرد

کۆمپانیای Xreal کە ناسراوە بە دروستکردنی بەرهەمی AR\VR، چاویلکەی Xreal Air 2 Ultra نمایش کرد کە نرخی 699 دۆلار دەبێت. لە ئێستاوە داواکاری پێش وەختەی کراوەیە و گەشەپێدەران دەتوانن داوای بکەن. چاویلکەکە ڕکابەری Meta Quest 3 و Apple Vision Pro دەکات، هەروەها باشتر کراوە بەروارد بە مۆدێلی Xreal Air 2. پشتگیری لە 6DOF دەکات و ئەمەش بۆ کارکردن و بەڕێوەبردنی پڕۆژە ARـەکان زۆر گونجاوە.
دوو کامێرای سێ ڕەهەندی (3D) هەیە کە لە لایەکانی جێگیر کراوە، هەروەها توانای بینینت لە چاویلکەکەوە 52 پلە دەبێت، لەگەڵ بوونی دوو ڕوونما بە ڕوونی 1080p و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 500 نیتە. کێشی 80 گرامە کە بەروارد بە مۆدێلی Air 2 زیاترە. دەتوانیت لەگەڵ کۆمپیوتەرەکانی ویندۆز و ماک و مۆبایلەکانی ئەندرۆید و ئایفۆن پەیوەستی بکەیت.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان AR CES CES 2024 VR Xreal
بۆچونی تۆ