ڕێدمی 15, کانوونی دووەم 2024

بەفەرمی زنجیرە مۆبایلی Redmi Note 13 نمایش کرا – نوێکراوەتەوە

لەگەڵ نمایش کردنی جۆری 5G، شاومی جۆری 4G زنجیرە مۆبایلی Redmi Note 13 نمایش کرد، کە لە جۆری ئاسایی و پرۆ پێکدێت.

ڕوونماکانیان لە جۆری AMOLED و قەبارەیان 6.67 ئینجە و ڕوونیان +FHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەیان 120 هێرتزە و ڕووناکییان تاوەکو 1,800 نیتە و بە پارێزەری Gorilla Glass 3 ڕووپۆش کراون.
Redmi Note 13 Pro and Redmi Note 13 get 4G versionsجۆری ئاسایی چیپسێتی Snapdragon 685 و جۆری پرۆ چیپسێتی Helio G99 Ultra لەسەر جێگیر کراوە. لە ڕووی کامێراوە، هەردوو مۆبایلەکە گۆشەفراوانێکی 8 مێگاپیسکڵی و ماکرۆیەکی 2 مێگاپێکسڵی و سێڵفییەکی 16 مێگاپیسکڵی لە خۆ دەگرن. هەروەها کامێرای سەرەکی جۆری پرۆ ڕوونی 200 مێگاپیسکڵە و جۆری ئاسایی 108 مێگاپیسکڵە.

هەردوو مۆبایلەکە پاترییەکانیان قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە، جۆری پرۆ بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات و جۆری ئاسایی بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات.

نرخی جۆری پرۆ بۆ بە بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 415,000 دیناری عێراقی و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 349,000 دیناری عێراقی و نرخی جۆری ئاسایی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 265,000 دیناری عێراقییە لە لایەن بریکاری شاومی کۆمپانیای ئای تی لۆبی بەردەست دەبێت.

 

سەرچاوە Gizmo China
بۆچونی تۆ