مۆبایل و تابلێت 8, ئەیلوول 2023

بەفەرمی مۆبایلی +Huawei Mate 60 Pro نمایش کرا – نوێکراوەتەوە

لەدوای نمایش کردنی هەر یەکە لە جۆری ئاسایی و جۆری پرۆ لە زنجیرەی Mate 60، ئەمڕۆ هواوەی جۆری پرۆ پڵەسی زنجیرەکەی نمایش کرد.

چیپسێتی Kirin 9000s لەسەر جێگیر کراوە بە قەبارەی 7 نانۆمەتر. ڕوونماکەی قەبارەی 6.82 ئینج لەجۆری LTPO OLED و بە ڕوونی 1260 * 2720 پیکسڵ و بە تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکرایی دەست لێدانی 300 هێرتز. بە دووەم نەوەی پارێزەری Kunlun Glass ڕووپۆش کراوە و خاوەندارێتی لە بڕوانامەی IP68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ.

ڕوونماکەی سێ چاڵ لە خۆ دەگرێت، کە کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 13 مێگاپیکسڵ و هەستەوەری سێ دووری تێدا جێگیر کراوە. کامێرای سەرەکی و Periscope ڕوونیان 48 مێگاپیکسڵە و پشتگیری لە OIS دەکەن و هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 40 مێگاپیکسڵ.

پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بە وایەری 88 وات و بێ تەلی 50 وات و پێچەوانەی 20 وات دەکات.

وەکو دوو جۆرەکەی دیکەی زنجیرەکە پشتگیری لە دوو جۆری نامە ناردن دەکات لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە، هەروەها دەتوانیت پەیوەندی دەنگیش ئەنجام بدەیت لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە. لە ڕۆژی 9ـی مانگی داهاتوو لە چین بەردەست دەبێت و نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 1231 دۆلار دەبێت و نرخی بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 1367 دۆلار دەبێت.

 

نوێکراوەتەوە لە (٢٦ – ٩ – ٢٠٢٣) – نرخ زیاد کراوە 

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ