ئەپڵ 21, شوبات 2024

ئەپڵ ئەپێکی وەرزشی بۆ ئایفۆن بڵاو دەکاتەوە

ئەپڵ ئەمڕۆ ئەپێکی نوێی بۆ ئایفۆن بە ناوی Apple Sports بڵاو کردەوە. بەکارهێنەر دەتوانێت ئەنجامی یارییەکان و ئاماری تیمەکان و ڕیزبەندی یانەکان و زۆر زیاتریش بزانێت. ئەپەکە پشتگیری لە خوولی NBA, NHL, NCAA, Premier League, MLS, Bundesliga, LaLiga, Liga MX, Ligue 1, Serie A دەکات لە ئێستادا و لە وەرزەکانی داهاتووشدا پشتگیری لە خولەکانی MLB, NFL, NCAAF, NWSL, WNBA دەکات.

ئەپڵ لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا سەرنجێکی زۆری خستۆتە سەر بواری وەرزشی، یەکێک لە گەورەترین هەنگاوەکانی بریتی بوو لە بەدەستهێنانی مافی فەرمی بۆ پەخش کردنی خولی MLS، پاشان بەردەست خستنی ئەم ئەپە. کرتە لێرە بکە بۆ دابەزاندنی ئەپەکە.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Apple ئەپڵ
بۆچونی تۆ