رەقەکاڵا 29, شوبات 2024

چیپسێتی MediaTek Helio G91 نمایش کرا 

کۆمپانیای میدیاتێک چیپسێتی Helio G91 وەک وەشانێکی باشترکراوی چیپسێتی Helio G88 نمایش کرا.

چیپسێتەکە هەشت ناووک لە خۆ دەگرێت، دوو ناووک لە جۆری Arm Cortex-A75 بە خێرای 2.0 گێگاهێرتز و شەش ناووکی لەجۆری Cortex-A55 بە خێرای 1.8 گێگاهێرتز بۆ کاری ڕۆژانە، هەروەها گرافیکی نەوەی ڕابردووی لە خۆ دەگرێت کە ARM Mali-G52 MC2.

پشتگیری لە ڕامی 8 گێگابایت دەکات لە جۆری LPDDR4x و بیرگەی جۆری eMMC 5.1. پشتگیری لە ڕوونمای +FHD بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز دەکات. هەروەها پشتگیری لە کامێرای 108 مێگاپیکسڵ دەکات لەگەڵ تایبەتمەندی (EIS).

سەرچاوە Gizmo China
بۆچونی تۆ