گووگڵ 15, کانوونی یەکەم 2025

گووگڵ ترانسلەیت لەگەڵ جێمینای تێهەڵکێش کرا

گووگڵ وەرگێڕەکەی نوێکردەوە بە تێهەڵکێش کردنی لەگەڵ زیرەکی دەستکردی جێمینای. بە مەبەستی باشترکردنی وەرگێڕان، بە تایبەت بۆ دەستەواژەکان کە مانای جیاوازیان هەیە بەراورد بە دەقەکانیان وەک ئیدیەم و دەربڕینی ناوخۆییەکان. ئەم نوێکردنەوەیە لە ئێستادا لە ئەمریکا و هیندستان بەردەستە و پشتگیری لە نزیکەی 20 زمانی جیاواز دەکات لەوانە ئینگلیزی و ئیسپانی و هندی و چینی و ژاپۆنی و ئەڵمانی و لە ئەپی وەرگێڕان و بەشی گەڕانی گووگڵ بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و iOS بەردەست دەبێت.

هەروەها نوێکردنەوەیەکی دیکە هەیە کە لە ئێستادا بە شێوەی تاقیکاری بەردەستە. ئەمەیان ڕێگەت پێدەدات وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ ئەنجام بدەیت (لەو کاتەی قسە دەکەیت). ئەمەش تۆن و جەختکردنەوە و بڕگەی قسەی هەر قسەکەرێک دەپارێزێت بۆ ئەوەی وەرگێڕانی سروشتیتر دروست بکات. بۆ ئەنجام دانی ئەم کارە تەنها هێدفۆنەکەت پەیوەست بکە و ئەپی Translate بکەرەوە و پەنجە بنێ بە Live translate.

ئەم تاقیکارییە لە ئێستادا تەنها بۆ سیستەمی ئەندرۆید و لە وڵاتانی ئەمریکا و مەکسیک و هیندستان بەردەستە.

وە لە کۆتاییدا گووگڵ ئامرازەکانی فێربوونی زمانی باشتر کردووە و ئێستا دەتوانێت ئامۆژگاریت بکات بە پێی ئەو ڕاهێنانەی کە بە قسە کردن بەو زمانە ئەنجامی دەدەیت. ئەم ئامرازە بۆ 20 وڵاتی دیکە بەردەست کراون لە نێویاندا ئەڵمانیا و هیندستان و سوید و تایوان.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان google گووگڵ
بۆچونی تۆ