Open AI
26, ئازار 2024
ڤیدیۆی زیاتری درووستکراوی سۆرا بڵاو کرایەوە

کۆمپانیای OpenAI خاوەن خزمەتگوزاری Chat GPT خزمەتگوزارییەکی دیکە لە کۆتایی ئەمساڵ بەردەست دەخات، کە بریتییە لە بەکارھێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ گۆڕینی دەق (تێکست) بۆ ڤیدیۆ. خزمەتگوزارییەکە ناوی سۆرایە و ئێستا کۆمپانیاکە ڤیدیۆی زیاتری درووستکراوی بە خزمەتگوزارییەکە بڵاو کردەوە. کۆمپانیاکە لە ئێستادا سەرقاڵە لەگەڵ دیزاینەران و درووستکەرانی فیلم بۆ تاقیکردنەوەی سۆرا و بۆ ئەوەی بزانرێت دەتوانرێت چی پێ ئەنجام بدرێت.
https://twitter.com/dr_cintas/status/1772326941493792882?t=oCn7oFY2cYWZRD0RU_1jlA&s=19
https://twitter.com/dr_cintas/status/1772326949802614845?t=DpU7mYcxg7_6uJUsOWW-GQ&s=19
ئەم ڤیدیۆ نوێیانە بە هەماهەنگی وێنەکێشان و درووستکەرانی فیلم بە بەکارهێنانی سۆرا درووست کراون.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.