سامسۆنگ 2, نیسان 2024

شێوازی نوێکردنەوەی چەند مۆبایلێکی سامسۆنگ دەگۆڕێت و مۆبایلێک چیدیکە نوێکردنەوەی پێناگات

سامسۆنگ شێوازی نوێکردنەوەی زنجیرە مۆبایلی Galaxy S20 و Galaxy Note 20 دەگۆڕێت و مۆبایلی Galaxy Z Flip 4G چیدیکە نوێکردنەوەی پێناگات. سامسۆنگ چیدیکە هەموو مانگێک نوێکردنەوە بۆ زنجیرە مۆبایلی Galaxy S20 و Galaxy Note 20 ڕەوانە ناکات، بەڵکو 3 مانگ جارێک نوێکردنەوەیان پێدەگات واتە نوێکردنەوەکانیان لە مانگانەوە دەبێت بە هەموو چارەکێک. ئەم شێوازی نوێکردنەوەیە بێ جیاوازی مۆبایلی Galaxy S20, S20+, S20 Ultra, S20 FE لە زنجیرەی Galaxy S20 و مۆبایلی Galaxy Note 20, Galaxy Note 20 Ultra لە زنجیرەی Galaxy Note 20 دەگرێتەوە.

هەروەها سامسۆنگ چیدیکە پشتگیری لە یەکەمین مۆبایلی چەماوەی شێوە Flipی ناکات. Galaxy Z Flip 4G کۆتا نوێکردنەوەی پێگەشت کە بریتییە لە نوێکردنەوەی مانگی 4 و مۆبایلەکە کار بە ئەندرۆید 12 دەکات و چیدیکە هیچ نوێکردنەوەیەکی پێناگات. ئەمە تەنها بۆ جۆری 4G ڕاستە و جۆری 5G کە 6 مانگ دوای جۆری 4G نمایش کرا، هێشتا هەموو چارەکێک نوێکردنەوەی پێدەگات.

سەرچاوە Sammobile
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ