ئەپڵ
24, شوبات 2025
ئەپڵ پلانی وایە مۆدیەمەکەی لەگەڵ چیپسێتەکانی تێهەڵکێش بکات
ئەپڵ هەفتەی ڕابردوو یەکەمین نەوەی مۆدێمی تایبەت بە خۆی لە کاتی نمایش کردنی iPhone 16e ڕاگەیاند کە لەسەر مۆبایلەکە جێگیری کردووە، هێشتا زانیاری زۆری دەربارە نازانین، بەڵام بەپێی دواین دەنگۆکان بێت ئەپڵ پلانی زۆر گەورەی هەیە دەربارەی مۆدێمەکە.
بە پێی دواین ڕاپۆرتی بلومبێرگ بێت، ئەپڵ بەنیازە مۆدێمەکە لەگەڵ چیپسێتەکانی تێهەڵکێش بکات، کە لە ئێستادا تەنها لەسەر Motherboard ئایفۆنەکە جێگیر کراوە. کە ئەمەش وا دەکات تەنانەت وزەی کەمتر بەکار ببات کە ئەپڵ لە کاتی نمایش کردنی iPhone 16e باسی لێوەکرد. هەورەها چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەنگاوە نوێیە تاکو ساڵی 2028 نەبینین.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.