هەواڵ 24, شوبات 2020

هواوەی ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی زنجیرە مۆبایلەکانی Huawei P40 ـی ئاشکراکرد

پێشووتر دەمانزانی کە لە ساتەوەختێکی مانگی 3 ـی ئەمساڵدا، زنجیرە مۆبایلەکانی Huawei P40 دەبینین. ئێستا، بە دیاریکراوی دەزانین کە مۆبایلە نوێیەکانی هواوەی لە چ ڕۆژێکدا ئاشکرا دەکرێن.

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەکی تایبەت لە لایەن هواوەییەوە بۆ نمایشکردنی مۆبایلی چەماوەیی Huawei Mate Xs و ژمارەیەک بەرهەمی دیکە، بەڕێز Richard Yu، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیا چینییەکە ڕایگەیاند کە لە ڕێکەوتی 26 ـی مانگی داهاتوو (3) ـدا لە بۆنەیەکی تایبەت لە شاری پاریسی فەڕەنسا، زنجیرە مۆبایلەکانی Huawei P40 نمایش دەکەن. Richard Yu دەڵێت مۆبایلەکانی Huawei P40 خێراترین مۆبایلی 5G دەبن.

مۆبایلە نوێیەکانی Huawei P40 خاوەن ڕوونمایەک دەبن بە خێرایی 120 هێرتر و خاوەن 5 کامێرا دەبن لە پشتەوە. بە پێی پێگەی Android Central بێت، مۆبایلە نوێیەکان بە ڕووکاری EMUI 10 ـی بنچینەکراوی Android 10 بەردەست دەکرێن، بەڵام دووبارە خاوەن کۆگای Google Play و ئەپە سەرەکییەکانی دیکەی گووگڵ نابن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، وێنەیەکی دزەپێکراوی مۆبایلی Huawei P40 Pro بڵاو کرابووەوە، کە دیزاینی تەواوەتی و ژمارەی کامێراکانی پشتەوەی بۆ ئاشکرا کردین.

هەروەها، پێگەی Android Authority وێنەیەکی دیکەی دزەپێکراوی مۆبایلی Huawei P40 Pro ـی بە سەرجەم ڕەنگەکانیەوە بەر دەست کەوتووە و بڵاوی کردۆتەوە.

ئەمە سێیەم نەوەی زنجیرە مۆبایلی Huawei P ـە کە لە مانگی 3 و لە پاریسدا نمایش بکرێت، دیارە کە شکستهێنانی کۆنگرەی جیهانی مۆبایل بۆ ئەمساڵ نابێتە کێشە بۆ هواوەی.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ