ڤیڤۆ 23, تشرینی دووه‌م 2022

بەفەرمی مۆبایلی Vivo X90 بە چیپسێتی Dimensity 9200 و بارگاوی کەرەوەی 120 واتی نمایشکرا

 

وەکو ئەوەی بۆی دیاریکرا بوو، ڤیڤۆ ڕۆژی ڕابردوو کۆنگرەی بەستوو و زنجیرە مۆبایلی Vivo X90 نمایشکرد کە لەسێ مۆبایل پێکدێت ئەوانیش جۆری ئاسایی و جۆری پرۆ و پرۆ پڵەس. لەم بابەتەدا باسی جۆری ئاسایی دەکەین.

 

لە روونماکەیەوە دەست پێدەکەین، روونماکەی قەبارەکەی 6.78 ئینجە لەجۆری AMOLED بەڕوونی +QHD تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکیەکەی دەگاتە 1300 نێت.

کامێرای سەرەکی ڕوونییەکەی 50 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری (Sony IMX866) و لەخۆگرتنی تایبەتمەندی OIS بۆ کەم کردنەوەی لەرزین و کامێرای دووەم گۆشە فراوانە بەڕوونی 12 مێگاپێکسڵ بە هەستەوەری (Sony IMX663) و کامێرای سێیەم تێلەفۆتۆیە بەڕوونی 12 مێگاپێکسڵ بە هەستەوەری (Sony IMX663) کە توانای دوو هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە. کامێرای سێڵفییەکەشی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە.

بە چێپسێتی Dimensity 9200 بەهێزکراوە و نوێترین جۆری بیرگە و ڕام UFS 4.0 و LPDDR5 لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکەی قەبارەی 4810 مللی ئەمپێر/ کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی 120 وات.

 

لە ئێستادا مۆبایلەکە تەنها لە چین بەردەستە بۆ کرین و ڤیڤۆ هیچ کاتێکی دیاری نەکردووە بۆ بەردەست بوونی لە جیھاندا و نرخی بەم شێوەیە دەبێت:

518$ = 8/128GB

570$ = 12/512GB

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Vivo ڤیڤۆ
بۆچونی تۆ