مایکرۆسۆفت
2, ئەیلوول 2024
ستیم: لە ئێستادا ویندۆز 11 بەربڵاوترین سیستەمە لە ناو گەیمەراندا

بەپێی نوێترین زانیارییەکانی ستیم، لە ئێستادا ویندۆز ١١ ڕێژەی بەکارهێنانی لەنێوان گەیمەراندا بەرزبووەتەوە بۆ %٤٩ و بەسەر ویندۆز ١٠ سەرکەوتووە.
هەروەها بەپێی ستات کاونتەر، ویندۆز ١١ بەکارهێنانی لەسەر ئینتەرنێتیش بەرزبووەتەوە و ٢٣%ی پشکی بازاڕی بەرکەوتووە لەناو سیستەمە وەگەڕخەرەکانی تر.
جێگەی باسە، لە مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردوو لە هەواڵێکی دزەپێکراودا دەرکەوت ٤٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە، کە بە بەراورد بە ویندۆز ١٠ گەشەسەندنی هێواشتربوو چونکە ویندۆز ١٠ بە یەک ساڵ ٤٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەبوو ئەمە لە کاتێکدا ویندۆز ١١ دوو ساڵی پێویست بوو تا گەیشتە ئەم ژمارەیە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!