لینۆڤۆ
6, ئەیلوول 2024
لاپتۆپە نوێیەکەی لینۆڤۆ چیپسێتی Snapdragon X Plus لە خۆ دەگرێت و نرخی لە 849 دۆلارەوە دەست پێ دەکات

دووەم وەشانی لاپتۆپەکان نمایش کران کە چیپسێتی Snapdragon لە خۆ دەگرن، هەروەها نرخەکانیان چەند سەد دۆلارێک هەرزانتریشە. لینۆڤۆ یەکەم لاپتۆپی IdeaPad بە چیپسێتی Snapdragon X Plus لە کۆنگرەی IFA نمایش کرد.

لاپتۆپی IdeaPad 5x 2-in-1 نرخی لە 849 دۆلار دەست پێ دەکات، چیپسێتی Snapdragon X Plus لەسەر جێگیر کراوە کە هەشت ناووکی CPU لە خۆ دەگرێت و تاکو ڕامی 32 گێگابایت و بیرگەی 1 تێرابایت بەردەست دەبێت. هەروەها ڕوونماکەی 14 ئینجە بە ڕوونی 1920*1200 پیکسڵ بە تێکرایی نوێ بوونەوەی 60 هێرتز.

لینۆڤۆ هەروەها لاپتۆپی Yoga 7 Pro بە چیپسێتەکانی AMD نوێ کردەوە کە هەڵگری بڕوانامەی Copilot+ PC. چیسپێتی AMD Ryzen Ai 9 365 لە خۆ دەگرێت.

جگە لەوەش، لینۆڤۆ لاپتۆپی Yoga 7i Aura Edition نوێ کردەوە بە چیپسێتەکانی Intel Core Ultra و نرخی دەستپێکی بریتییە لە 1,299 دۆلار. هەروەها لاپتۆپی IdeaPad Slim 5 بە زنجیرە چیپسێتی AMD Ryzen 7000 لە مانگی داهاتوو بەردەست دەبن بۆ کڕین.

لینۆڤۆ بیرۆکەی Auto Twsit بۆ ڕوونمای لاپتۆپەکان پیشان دا، کە دەتوانیت لە ڕێگەی فرمانی دەنگییەوە دۆخی روونماکە بگۆڕیت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.