تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
6, ئەیلوول 2024
ئینستەگرام تایبەتمەندی نوێ بۆ بەشی نامەی ڕاستەوخۆ زیاد دەکات

ئینستەگرام کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێ بۆ نامە ڕاستەوخۆکان زیاد دەکات، لەوانە توانای دەستکاریکردنی وێنە و ستیکەر.
بەکارهێنەران دەتوانن دەستکاری وێنەکان بکەن بە کێشانی وێنە یان زیادکردنی ستیکەر پێش ئەوەی لە ڕێگەی نامەی ڕاستەوخۆوە بینێرن، هاوشێوەی تایبەتمەندی دەستکاری کردن کە پێشتر بۆ ستۆرییەکان بوونی هەبوو. هەروەها کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەکارهێنەران دەتوانن لە وێنەکانی ئێستا ستیکەری تایبەت بە خۆیان دروست بکەن و لە نامە راستەوخۆکاندا بەکاریبهێنن.
هەروەها ئینستەگرام Theme نوێ بۆ نامە ڕاستەوخۆکان زیاد دەکات و ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن وێنۆچکەی کێکێکی لە دایک بوون وەک ئاماژەیەک بۆ لە دایک بوونیان لە بەشی تێبینی (Notes) زیاد بکەن.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.