گەرمترین
28, تشرینی یەکەم 2024
ئینڤیدیا بوو بە بەهادارترین کۆمپانیای جیهان
لە ڕۆژی هەینی ڕابردوو، کۆمپانیای ئینڤیدیا نازناوی بەهادارترین کۆمپانیای جیهانی لە ئەپڵ وەرگرتەوە. دوای ئەوەی بەهای پشکەکانی کۆمپانیاکە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد. لە ئێستادا بەهای پشکەکانی ئینڤیدیا بریتییە لە 3.53 ترلیۆن دۆلار، لە بەرامبەردا بەهای پشکەکانی ئەپڵ 3.52 ترلیۆن دۆلارە.
لە مانگی شەشی ئەمساڵیشدا ئینڤیدیا بۆ ماوەیەکی کەم بوو بە بەهادارترین کۆمپانیا لە جیهاندا، بەڵام زۆری نەخایاند ئەپڵ و مایکرۆسۆفت پێشی کەوتنەوە. بەرز بوونەوەی پشکەکانی ئینڤیدیاش بەهۆی ئەوەیە کە یەکێکە لە گەورەترین دابینکەرەکانی چیپ تایبەت بە ژیری دەستکرد لە جیهاندا.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.