شاومی
2, ئازار 2025
زنجیرە مۆبایلی شاومی 15 نمایش کرا – نوێکراوەتەوە

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو چین نمایشکرا، ئەمڕۆ شاومی لەسەر ئاستی جیهان زنجیرە مۆبایلی شاومی 15 نمایش کرد. شاومی 15 و 15 پرۆ یەکەمین مۆبایلی جیهان دەبن کە چیپسێتی Snapdragon 8 Elite لەسەر جێگیر کرابێت. شاومی 15 خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.36 ئینجییە لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 1.5K و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز. هەرچی جۆری پرۆیە، کە تەنها لە چین هەیە، خاوەن ڕوونمایەکی گەورەتری 6.73 ئینجییە بە هەمان ڕوونی و تێکڕای نوێبوونەوە. هەردوو ڕوونماکە کۆتا ڕووناکیان دەگاتە 3,200 نیت.

کامێرای سەرەکی دواوەی شاومی 15 ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 50 مێگاپێکسڵی و کامێرای دووربینی 50 مێگاپێکسڵی بۆ 3.2 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ هەیە. هەرچی جۆری پرۆیە، کامێراکانی هەمان ڕوونی کامێرای جۆری ئاسایی هەیە بەڵام توانای 5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە. کامێرای سێڵفی هەردوو مۆدێلەکە 32 مێگاپێکسڵە. جۆری ئاسایی پاترییەکەی قەبارەی 5,400 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 90 واتی وایەر و 50 واتی بێتەل دەکات. هەرچی جۆری پرۆیە، قەبارەی پاترییەکەی 6,100 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە بەڵام بە هەمان خێرایی بارگاوی دەبێتەوە. بڕوانامەی IP68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە و ڕووکاری بەکارهێنەری HyperOS 2.0 بنچینەکراو لەسەر ئەندرۆید 15 لەسەر جێگیر کراوە.
پوختەی تایبەتمەندییەکانی جۆری ئاسایی شاومی ١٥:


نرخی جۆری ئاسایی لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 630 دۆلار و جۆری پرۆ بۆ هەمان بیرگە و ڕام بریتییە لە 740 دۆلار. نرخی شاومی ١٥ لە ئەوروپا لە ٩٩٩ یۆرۆ دەست پێدەکات. نرخی مۆبایلەکە لە هەرێمی کوردستان لە 1,032,000 دیناری عێراقی دەست پێ دەکات و بۆکسێکی تایبەتی بە بەهای 50,000 دینار و دەستبەندی زیرەکی Smart Band 9 Proی بە بەهای 97,000 دینار لەگەڵ دیارییە.

نوێکراوەتەوە: نرخی جۆری جیهانی و بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرا.
بۆ خوێندنەوەی هەواڵ لەسەر شاومی ١٥ ئەڵترا کرتە لێرە بکە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.