Open AI 28, ئەیلوول 2023

ئێستا ChatGPT دەتوانێت لە ناو ئیتەرنێتدا گەڕان بکات


ئەمڕۆ OpenAI ڕایگەیاند کە چاتبۆتی ChatGPT دەتوانیت لە ئینتەرنێت گەڕان ئەنجام بدات و وەڵامت بداتەوە واتا چی دیکە چاتبۆتەکە زانیارییەکانی سنوردار نابیت تاکو ساڵی 2021. تایبەتمەندییەکە ناوی Browse with Bingـە و ئێستا تەنها بۆ ئەو کەسانە بەردەستە کە بەشداری پلانی Plus یان و Enterprise کردووە، بەڵام کۆمپانیاکە دەڵێت “بەم زووانە بۆ هەموو بەکارهێنەران بەردەستی دەخات”.

چاتبۆتی Microsoft Bing و وێبگەڕی Bing و وێبگەرەکانی دیکەی لایەنی سێیەم گەڕانەکان دەکات و وەڵامەکانت بۆ دەستەبەر دەکات. هەروەها بەستەر پێشکەش دەکات لە کاتی گەڕان بۆ ئەوەی بە ئاسانی وەڵامەکانی چاتبۆتەکە بپشکنیت، هەروەکو چاتبۆتی Microsoft Bing و Google Bard.

ئەگەر بەشداریت کردووە لە یەکێک لە پلانەکانی چاتبۆتەکە ئەوا بەم هەنگاوانە تایبەتمەندییەکە کارا بکە:

گرتە لە Profile & Settings
Beta features هەڵبژێرە
Browse with Bing کارا بکە
کۆتا هەنگاویش Browse with Bing in the selector under GPT-4 هەڵبژێرە.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ