شاومی 13, کانوونی یەکەم 2024

ڕێندەرەکانی مۆبایلی Poco X7 و Poco X7 Pro دزەیان پێکرا

بەو نزیکانە وێنەی نوێ لە زنجیرەی پۆکۆ X7 بڵاو کرانەوە و پێدەچێت ناساندن و بەردەست خستنی ئەو مۆبایلە نزیک بێت. مۆبایلەکان لە ڕووی دیزاینە جیاوازیان زۆرترە لەگەڵ نەوەی پێش خۆیان و ئێستا شێوەیان زیاتر لە رێدمی نۆت 14 پرۆ دەچێت و بە گشتی دیزاینێکی نزیکیان لەگەڵ زنجیرە پڕفرۆشە دێرینەکەیان واتە Poco X3 هەیە.

پۆکۆ ئێکس 7 لە بەشی دواوەدا دووڕەنگە و چوارچێوە و ڕوونمایەکی تەختی هەیە و بە ڕەنگەکانی زەرد-ڕەش، سەوز و زیوی بەردەست دەبن.

لەلایەکی ترەوە پۆکۆ ئێکس 7 پرۆ، دیزاینێکی جیاوازتری دەبێت و هاوشێوەی مۆدێلی ئاسایی خاوەنی ڕوونمای تەخت دەبێت، وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت. ئەو مۆدێلە لە ڕەنگەکانی ڕەش، سەوز و ڕەش-زەرد دا بەردەست دەبن.

سەبارەت بە وردەکارییەکانی هەردوو مۆبایلەکە، هێشتا بڵاونەکراونەتەوە، تەنها ئەوە نەبێت کە چاوەڕوانی دەکرێت هەردووکیان بە ڕووکاری HyperOS 2.0 بەردەست بخرێن.

سەرچاوە 91mobile
تاگەکان Poco Xiaomi پۆکۆ شاومی
بۆچونی تۆ