ئەپ و نەرمەکاڵا 20, ئایار 2025

ئێستا Google Meet توانای وەرگێرانی گفتوگۆی هەیە

لە بۆنەی Google I/O، گووگڵ تایبەتمەندییەکی دیکەی ژیری دەستکردی Gemini ڕاگەیاند کە توانای وەرگێڕانی گفتوگۆکانی هەیە لە ئەپی Meet.

گووگڵ رایگەیاند ژیری دەستکردەکە ڕەچاوی چۆنیەتی دەنگ و تۆن و دەربرینی گفتوگۆ دەکات و هەوڵ دەدات بەهەمان شێوە وەرگێڕانی بۆ بکات. تایبەتمەندییەکە ئێستا بە شێوەی تاقیکاری بۆ بەشداربووانی پلانی AI Ultra بەردەستە کە تێچووی بەشداری کردنی مانگانەی 249 دۆلارە.

گووگڵ نموونەی نێوان دوو هاوڕێی پیشاندا، کە یەکێکیان بە زمانی ئینگلیزی قسە دەکات و ئەوی دیکەیان بە زمانی ئیسپانی. کاتێک هاوڕێ ئیسپانییەکە دەستی کرد بە گفتوگۆ کرد ئەوا ژیری دەستکردە قسەکانی دۆبلاژ کرد بۆ زمانی ئینگلیزی و بە پێچەوانەوەش.

لە ئێستادا، تەنها وەرگێڕان لە نێوانی زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی بەردەستە، بەڵام گووگڵ پلانی وایە لە چەند هەفتەی داهاتوودا هەر یەک لە زمانەکانی ئیتاڵی، ئەڵمانی و فەڕەنسی بۆ زیاد بکات.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ