رەقەکاڵا
8, کانوونی دووەم 2025
لاپتۆپی Alienware Area-51 تراکپاد و پانکەکانی ڵایتینگی هەیە
بڕاندی Alienware لاپتۆپی Alienware Area-51 نوێکردەوە. بە دوو قەبارەی جیاواز بەردەست دەبێت 16 و 18 ئینج. بە نوێترین پرۆسێسەرەکانی Intel Arrow Lake و گرافیک کاردی RTX 50 بەردەست دەبێت. چەند بژاردەیەکی لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بەردەست دەبێت بە نرخی دەستپێکی 3,199 دۆلار و بژاردەکانی دیکە لە 1,999 دۆلارەوە دەست پێ دەکەن لە ساتەوەختێکی ئەمساڵ بەردەست دەبن.
لاشەی لاپتۆپەکان لە ئەلەمیۆم پێکهاتوون و بە پرۆسێسەری Intel Core Ultra 9 275HX و گرافیک کاردە نوێیەکانی ئینڤیدیا لە خۆ دەگرن. هەروەها ڕامی 64 گێگابایتە لە جۆری DDR5 و بیرگەی 2 تێرابایتە لە جۆری NVMe PCIe Gen5 SSD. هەردوو لاپتۆپەکە بە پاتری 96Whr هەیە و سیستەمی ساردکردنەوەیان لە نەوەی پێشووتر باشتر کراوە.
یەک دەرچەی HDMI 2.1 و gigabit ethernet و SD Card و جاک و سێ دەرچەی USB-A 3.2 Gen 1 دوو دەرچەی Thunderbolt 5 هەیە. ڕوونماکانیان لە جۆری IPS و ڕوونی 2560*1600 پیکسڵە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 300 هێرتزە (قەبارەی 16 ئینج 240 هێرتزە).
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.