پلەیستەیشن
4, تشرینی دووەم 2024
تەواوی تایبەتمەندییەکانی کۆنسوڵی Playstation 5 Pro ئاشکرا کرا
پێش چەند ڕۆژێک لە بڵاو کردنەوەی، کەناڵی یوتیوبی Digital Foundary کە تایبەتە بە باسکردن و پێداچوونەوەی ڕەقەکاڵەی یارییە ئەلیکترۆنییەکان، وردەکاری تایبەتمەندی کۆنسوڵی پلەیستەیشن 5 پرۆیان ئاشکرا کرد. کۆنسوڵەکە پرۆسێسەری AMD Ryzen Zen 2 لە خۆ دەگرێت کە 8 ناووکی هەیە و GPU بە تەکنیکی RDNA دروستکراوە کە توانای 16.7TF هەیە (جۆری ئاسایی کۆنسوڵەکە توانای 10.23TF هەبوو).
هەروەها 16 گێگابایت ڕامی GDDR6 هەیە لەگەڵ 2 گێگابایت لە جۆری DDR5 بۆ کارە ئاساییەکانی کۆنسوڵەکە جگە لە یاریکردن. قەبارەی بیرگەی کۆنسوڵەکە 2 تێرابایت دەبێت و لە کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەست دەبێت بۆ کڕین بە نرخی 699 دۆلار بە بێ شوێنی دیسک.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.