ژیری دەستکرد AI
14, شوبات 2025
یوتیوب ڕێگەت پێ دەدات ڤیدیۆی دروستکراو بە ژیری دەستکرد لە Shorts بەکاربهێنیت
یوتیوب تایبەتمەندییەکی نوێی ژیری دەستکردی ڕاگەیاند کە ڕێگە بە دروستکەرانی ناوەڕۆک دەدات ڤیدیۆ کە بە ژیری دەستکرد دروست کراوە لە ڤیدیۆی کورت (Shorts) بەکاربهێنن. یوتیوب ڕایگەیاند ژیری دەستکردی Veo 2 لەگەڵ تایبەتمەندی Drem Screen تێهەڵکێش دەکەن کە لە ساڵی 2023 راگەیەندرا بۆ دروستکردنی ڤیدیۆکان.
بۆ بەکارهێنانی پێویستە کامێرای Shorts بکەیتەوە پاشان Create و دواتر دەق بنووسن بۆ دروستکردنی ڤیدیۆی خوازیار. لە ئێستادا تایبەتمەندییەکە تەنها بۆ بەکارهێنەرانی ئەمریکا، کەنەدا، ئوستڕالیا و نیوزلەندا بەردەستە و لە داهاتوودا بۆ وڵاتی زیاتر بەردەست دەکرێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.