ئەپڵ
22, شوبات 2025
تایبەتمەندی Visual Intelligence بۆ مۆبایلی ئایفۆن 15 پرۆ بەردەست دەبێت
مۆبایلی ئایفۆن 15 پرۆ تایبەتمەندی Visual Intelligence بۆ بەردەست دەبێت، کە هەروەکو Google Lens کار دەکات و لە ڕێگەی کامێرای مۆبایلەکەتەوە زانیاری دەربارەی شوێن و ئامرازە جیاوازەکان بزانیت.
تایبەتمەندییەکە سەرەتا بۆ زنجیرەی ئایفۆن 16 ڕاگەیەندرا کە لە ڕێگەی Camera Control چالاک دەکرا و بە ژیری دەستکردی Apple Intelligence بەهێز کرابوو. لە کاتی نمایش کردنی ئایفۆن 16 ئی دەرکەوت کە دەتوانرێت لە ڕێگەی دووگمەی Action چالاک بکرێت.
هەر لەبەر ئەوەش ئەپڵ ڕایگەیاند کە تایبەتمەندییەکە لە داهاتوو بۆ ئایفۆن 15 پرۆ بەردەست دەکەن لە ڕێگەی نوێکارییەوە، بەڵام تاکو ئێستا کاتەکەی نادیارە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.