رەقەکاڵا
1, ئازار 2025
میدیاتێک هەردوو چیپسێتی Dimensity 7400 و 7400X نمایش کرد
میدیاتێک بەردەوامە لە نمایش کردنی چیپسێتە نوێیەکانی. هەردوو چیپسێتی Dimensity 7400 و 7400X نمایش کرد کە تایبەتمەندییەکانی زۆر هاوشێوەن لەگەڵ نەوەی پێشووتریان، تەنها ئەوە نەبێت ناووکی سەرەکییان کە Cortex A78، بە ڕێژەی 100 مێگاهێرتز خێراترن. هەروەها دوو ناووکی دیکەش لە خۆ دەگرن بۆ کاری ڕۆژانە لە جۆری Cortex A55 بە خێرایی 2 گێگاهێرتز.
چیپسێتە نوێیەکان بە قەبارەی 4 نانۆمەتری دروست کراون و گرافیکی Mali G-615 لە خۆ دەگرن و پشتگیری لە ڕامی LPDDR 5 و بیرگەی USF 3.1 دەکەن.
پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت و WiFi 6E و Bluetooth 5.4 دەکەن. هەروەها پشتگیری لە ڤیدیۆی 12-bit و HDR و کامێرای 200 مێگاپیکسڵی دەکەن.
یەکەم مۆبایل کە چیپسێتەکە لە خۆ دەگرن لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ نمایش دەکرێن.

موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.