ئەپڵ 6, كانونی یه‌كه‌م 2019

ئەپڵ ڕوونی دەکاتەوە کە بۆچی بە بێ ڕەزامەندی بەکارهێنەر زانیارییەکانی شوێن لە iPhone 11 بەکاردەهێنێت

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، توێژەرەوەیەکی ئاسایشی بە ناوی Brian Krebs کردارێکی هاوشێوەی کەلێنی لە ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵدا دۆزییەوە کە تەنانەت بە بێ مۆڵەتی بەکارهێنەر، زانیارییەکانی شوێن (Location data) ـی بەکاردەهێنا. ئێستا ئەپڵ لەم بارەوە ڕوونکردەوە دەدات.

سەبارەت بە بوونی کێشەیەکی لەم جۆرە لە ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵدا، ئەپڵ بەم شێوەیە ڕوونکردنەوەی بۆ پێگەی TechCrunch دا:

تەکنەلۆژیای Ultra wideband تەکنەلۆژیایەکی پێوانەییە و بنەمایە بۆ داواکارییە گشتییەکان و هەندێک کات کارا دەبێت لە کاتی کوژاندنەوەی مۆڵەتی زانیارییەکانی شوێندا. سیستەمی iOS خزمەتگوزاری Location Services بۆ یارمەتیدانی دیاریکردن بەکاردەهێنێت ئەگەر ئایفۆن لە هەندێک شوێنی قەدەغەکراودا توانای کوژاندنەوەی تەکنەلۆژیای Ultra wideband ـی هەبێت و بە گوێی فرمانەکان بکات…تەکنەلۆژیای Ultra wideband ملکەچی ئەو خزمەتگوزارییە دەبێت و زانیارییەکان شوێنی لە تەواوی ئامێرەکەدا بەکاردەهێنێت و ئەپڵیش هیچ زانیارییەک لای خۆی تۆمار ناکات.

هەروەها ئەپڵ ئاشکرای کردووە کە بەکارهێنەرانی iPhone 11 ناتوانن ڕێگری لە بەکارهێنانی زانیارییەکانی شوێن لە تەکنەلۆژیاکە بدەن، بەڵام بەڵێن دەدات کە لە داهاتوودا بژاردەیەکی تایبەت بە ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی زانیارییەکانی شوێن لە ئایفۆنە نوێیەکاندا بەردەست بکات.

لە کاتێکدا کە Krebs هەبوونی ئەو حاڵەتەی وەکو کەلێنێک ناو هێنا، ئەپڵ بە تەواوەتی ڕوونیکردەوە کە ئەوە کەلێنێک نییە، بەڵکو تایبەتمەندییە. چونکە وێنۆچکەی Location بە بەردەوامی لە شریتی حاڵەت (Status Bar) ـی ئایفۆنە نوێیەکاندا دەردەکەوێت لەو کاتانەی کە مۆڵەتی زانیارییەکانی شوێن کوژاوە بێت.

بە هەرحاڵ، وا دەردەکەوێت بە هۆی چیپی U1 ـەوە ئەم حاڵەتە ڕوو دەدات و ئەپڵیش دەڵێت هیچ زانیارییەکی شوێنی تۆمار ناکەن.

لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئایفۆنە نوێیەکانی ئەمساڵ لە مانگی 9 ـدا، ئەپڵ چیپێکی نوێی بە ناوی U1 (یاخود Ultra wideband) ـەوە لە ئایفۆنە نوێیەکاندا ڕاگەیاند بۆ درووستکردنی پەیوەندی لە نێوان ئامێرەکاندا بە بێ پشتبەستن بە شەپۆلەکان و GPS ـەوە.

بە پێی ئەپڵ بێت، ئەم چیپە لە تەکنەلۆژیای Bluetooth باشترە، هەروەها وا دیارە ئامێری Apple Tag کە دەنگۆ هەبوو ئامێرێکی نوێی پێوانەکردنی شوێنی ئەپڵ بێت، بە شێوەیەکی بنچینەیی پشت بەم چیپە نوێیە ببەستێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ