رەقەکاڵا
3, ئازار 2025
لاپتۆپی ThinkPad X13 بە کێشی کەمترەوە نوێ کرایەوە

لینۆڤۆ لە پاڵ پیشاندانی هەندێک لە بیرۆکە سەیرەکانی، وەک لاپتۆپی ڕوونمای چەماوە، یان بەکارهێنانی وزە بۆ بارگاوی کردنەوە لە کۆنگرەی MWC. لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە لاپتۆپەکانی نوێ کردەوە.
نەوەی شەشەمی لاپتۆپی بازرگانی ThinkPad X13، کە کێشی کەمترە لە نەوەی پێشووتری. بە بژاردەی زنجیرە پرۆسێسەرەکانی AMD Ryzen AI Pro 300 و Intel Core Ultra 7 بەردەست دەبێت. هەرەها بە ڕامی تاکو 64 گێگابایت لە جۆری LPDDR5 و بیرگەی 2 تێرابایت لە جۆری SSD. پێشبینی دەکرێت نرخی لە 1,139 دۆلار دەست پێ بکات.
هەروەها لاپتۆپی ThinkPad T14s ئێستا جۆری 2in1 هەیە. ڕوونمایەکی ڕوونی WUXGA و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 500 نیت. هەروەها بە پرۆسێسەری Intel Core Ultra 7 و ڕامی 64 گێگابایت و بیرگەی 1 تێرابایت بەردەست دەبێت. پشتگیری لە Wi-Fi 7 دەکات. دەربارەی دەرچەکان، دوو دەرچەی Thunderbolt 4، دوو دەرچەی USB-A، یەک دەرچەی HDMI 2.1 و Ethernet و سیمکارد و هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت.
پێشبینی دەکرێت جۆری 2in1 نرخی لە 1,719 دۆلار دەست پێ بکات، هەروەها جۆری ئاسایی لە 1,674 دۆلار.

لاپتۆپی ThinkBook 16p، بە پرۆسێسەری Intel Core Ultra 9 و گرافیکی RTX 5070 بەردەست دەبێت. لەگەڵ ڕامی 64 گێگابایت. دەرچەی Thunderbolt 4، سێ دەرچەی USB-A بە خێرایی جیاواز، HDMI 2.1 و SD، سیمکارد و جاک لە خۆ دەگرێت. پشتگیری لە WiFi 7 دەکات و ڕوونماکەی لە جۆری IPS و ڕوونی 3.2K.
لە کۆتایی، لاپتۆپی ThinkPad T14 نوێ کرایەوە بە هەردوو قەبارەی 14 و 16 ئینج. بە زنجیرە پرۆسێسەرەکانی AMD Ryzen Pro AI 300 و Intel Core Ultra بەردەست دەبن. پێشبنینی دەکرێت نرخی دەستپێکی لە 1,359 دۆلار دەست پێ بکات.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.