شاومی
27, ئازار 2025
مۆبایلی Poco F7 Ultra بە چیپسێتی Snapdragon 8 Elite و بڕوانامەی IP68 نمایش کرا (نوێکراوەتەوە و نرخی لە کوردستان زیادکراوە)
ئەمڕۆ پۆکۆ یەکەمین مۆبایلی ئەڵترای نمایش کرد. مۆبایلەکە چیپسێتی ئاست بەرزی ساڵی ڕابردووی لەسەر جێگیر کراوە کە Snapdragon 8 Elite.
هەروەها یەکەم مۆبایلە لە زنجیرەکە چیسپێتی تایبەت بە گرافیک لە خۆ بگرێت کە ڕوونی و فرەیمی یارییەکان بەرز دەکاتەوە.

پاترییەکەی قەبارەی 5,300 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 120 واتی وایەر و 50 واتی بێتەل.
کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیسکڵە بە هەستەوەری Light Fusion 800 و پشتگیری لە دژە لەرزین (OIS) دەکات. هەروەها کامێرای تێلەفۆتۆی ڕوونی 50 مێگاپیسکڵە و توانای 2.5 هێندە نزیککردنەوەی هەیە بە بێ لە دەستدانی ڕوونی. کامێرای تێلەفۆتۆ توانای ماکرۆی هەیە لە دووری 10 سانتیمەتر و پشتگیری لە دژە لەرزین (OIS) دەکات و کامێرای گۆشە فراوان و سێڵفی بە ڕوونی 32 مێگاپیسکڵ لە خۆ دەگرێت.

ڕوونماکەی لە جۆری OLED و ڕوونی 1440*3200 پیکسڵە و قەبارەی 6.67 ئینجە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە. ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 3200 نیت. بڕوانامەی IP68 هەیە بۆ دژە خۆڵ و تۆز و ئاو.
ڕامی LPDDR5X و بیرگەی UFS 4.1 هەیە. نرخی دەستپێکی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 649 دۆلار.
نوێکراوەتەوە لە ڕێکەوتی ٢٨-٣-٢٠٢٥ – نرخی کوردستان و عێراق زیادکرا
نرخی مۆبایلی Poco F7 Ultra بۆ ڕامی ١٢ و بیرگەی ٥١٢ گێگابایت لە کوردستان ٩١٥٠٠٠ دینار دەبێت و بۆ ڕامی ١٦ و بیرگەی ٥١٢ نرخی ٩٧٥٠٠٠ً دینار دەبێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.