ئەپڵ
10, ئەیلوول 2025
ئەپڵ نەوەی سێیەمی کاتژمێری ئەڵترای بە پاترییەکی 42 کاتژمێرییەوە نمایش کرد

ئەپڵ لە پاڵ بەرهەمەکانی دیکەی بە فەرمی کاتژمێری زیرەکی Watch Ultra 3 نمایش کرد. ئێستا کاتژمێرەکە پشتگیری لە تۆڕی نەوەی پێنجەم دەکات و پاترییەکەی بەرگەی 42 کاتژمێر دەگرێت. هەروەها پشتگیری لە پەیوەندی دەکات لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە و ڕوونماکەی کەمێک گەورەترە.

ئەم نەوەیە ئاگادارت دەکاتەوە لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی بەرزە پەستانی خوێن لە داهاتوودا. ئەم شیکارییە لە 30 رۆژدا ئەنجام دەدرێت و کاتژمێرەکە وەڵامی خوێنبەرەکان بۆ لێدانی دڵ دەپێوێت و تاقی کراوەتەوە لە زیاتر لە 2,000 کەسدا. هەروەها چاودێری خەو دەکات و لە ئەگەری بوونی کێشەی هەناسە یان هەر کێشەیەکی دیکە ئاگادارت دەکاتەوە. بە دوو ڕەنگی جیاواز و نرخی 799 دۆلار بەردەست دەبێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.