ئۆتۆمبێل
3, تەممووز 2025
تێسڵا ڕێژەی ڕەوانەکردنی %14 کەمی کردووە لە چارەکی دووەم

تێسڵا ڕێژەی ڕەوانەکردنی ئۆتۆمبێلی بە ڕێژەی %14 کەمی کردووە بەهەمان چارەکی ساڵی ڕابردوو.
کۆمپانیاکە ڕایگەیاند لە نێوان مانگی چوار بۆ شەشی ئەمساڵ، 410,244 ئۆتۆمبێل بەرهەم هێناوە. 396,835 ئۆتۆمبێل لە جۆری Model 3 و Model Y و 13,409 ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی دیکەیە وەک Model S، Model X و Cybertruck. کە ئەمەش بەروار بەهەمان چارەکی ساڵی ڕابردوو %0.1 کەمی کردووە.
تێسڵا تەنها 384,122 ئۆتۆمبێلی ڕەوانەی بازاڕەکان کردووە، 373,728 ئۆتۆمبێل لە جۆری Model 3 و Model Y و 10,394 ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی دیکە. کە ئەمەش بەراورد بەهەمان چارەکی ساڵی ڕابردوو %14 کەمترە.
دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو بۆ یەکەمین جار ڕێژەی فرۆشی لە ساڵی 2020 کەمتر بوو، لەو کاتەوە بەردەوام فرۆشی لە دابەزینە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.