Open AI 18, تەممووز 2025

ئامرازی نوێی ChatGPT Agent ڕاگەیاندرا کە لە ڕێگەیەوە چەندین کاری جیاواز ئەنجام دەدرێت

کۆمپانیای OpenAI ئامرازێکی نوێی بە ناوی ChatGPT agent ڕاگەیاند. ئەم ئامرازە نوێیە چەندین کاری جیاواز ئەنجام دەدات لەوانە دەتوانێت Presentation درووست بکات، هەروەها دەتوانێت دەستکاری کۆدەکان بکات و گەڕانی قووڵ ئەنجام بدات و زانیاری وەربگرێت لە چەندین وێبگەڕەوە. ئەمڕۆ ئامرازەکە بەردەست دەکرێت بۆ پلانی Pro, Plus, Team. هەروەها لە ڕێگەی ئەم ئامرازەوە دەتوانیت Chat GPT پەیوەست بکەیت بە ئەپەکانی وەک جیمەیڵ و GitHub و چەندین کاری جیاوازی پێ ئەنجام بدەیت، وەک کورت کردنەوەی زانیارییەکان و نووسینی ئیمەیڵ و زیاتریش.

کۆمپانیاکە دەڵێت ئەم ئامرازە %41.6 لە تاقیکردنەوەی Humanity Last Exam بەدەست هێناوە کە نزیکەی دوو هێندەی OpenAI o3 و o4-mini ـیە. کۆمپانیاکە دەڵێت تایبەتمەندی میمۆری (لەبیر بوونی شتەکان) بۆ ئەم ئامرازە کار ناکات لەبەر ئەوەی بەهەڵە بەکار نەهێنرێت.

سەرچاوە Tech crunch
بۆچونی تۆ